سـارا

573 75 60
                                    

چـاوپێکەوتنی دووەمان لەگەڵ خاتوون سـارا

SaraJAhmad

عـایشــە: سـەرەتـا خـۆت بناسێنـە؟

سـارا: ئحم ئحم.. من سارام، تەمەنم ١٨ ساڵە وە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی پزیشکیم بەشی دەرمانسازی وەرگێڕ لە واتپاد وە هەندێک دەڵێن نوسەرم بەهۆی نوسینی کتێبێکم کە دەربارەی زیاتر قوڵبوونەوەیە لە ژیان، هەرچەندە بەڕای خۆم زۆرم ماوە بۆ بوون بە نوسەر

عایشـە: چـۆن بـوو بـریارتدا لە واتـپاد دەسـت بـەنووسین بکەیـت ؟

ســارا: نزیکەی ٩ ساڵ دەبێت خۆم واتپاد بەکاردەهێنم، سەرەتا تەنها وەکو خوێنەرێک بەڵام خەمبار بووم بە نەبوونی کتێبی کوردی ناوازە.. بۆیە دڵخۆشم بەوەی یەکێک بووم لە یەکەمین ئەوانەی کتێبیان بڵاوکردنەوە بە زمانی شیرینی کوردی، وە من بواری وەرگێڕانم تێیدا هەڵبژارد

عـایشـە: کـام لە کتێبـەکـانت لا تایبـەتـە؟

سـارا: نەخۆشی دەروونی بەبێ بیرکردنەوە ( ◠‿◠ )

عایشـە: سـەرسـامی بـەکـام نوسـەر؟

ســارا: كَريمة کە نوسەرێکی جەزائیرییە بەڕاستی یەک بە یەکی کتێبەکانی تایبەتن وە هەروەها فانێکی سەرسەختی بەختیار عەلیم ^ ^

عایشـە: کێ نـزیکترین کەستە لە واتپـاد؟

سـارا: SaiaKamal کە هاوڕێی منداڵیمە و بەنزیکەیی پێکەوە دەستمانکرد بە بڵاوکردنەوە لە واتپاد وە ئامێز کە لەڕێگای واتپادەوە بوو بە هاوڕێم (زۆر قشتە بەخوا بەس بە خۆی مەڵێن ^•^)

عـایشـە: رقـت لە چ شـتێکە لە واتپاد و بـۆچی؟

سـارا: ئەو چیرۆکە زۆر دووبارە و هەرزەکاریانە کە وەکو نایترۆجینی هەوا ڕێژەی زۆرە لێرە، یانی چیرۆکی +١٨ کە بەڕاستی تەنها مێشکی منداڵان تێکدەدات با چیرۆکەکانی ناوت و هاوشێوەکانیشی لەولاوە بوەستێ (خوا هیدایەتی ئەوانە بات هێشتا دەینوسن و دەیخوێننەوە) ಠ_ಠ

عـایشـە: ئـاواتت چیـە لە ژیـان؟

سـارا: ئاواتی من لە ژیاندا تەنها ژیانە، واتە بەڕاستی بژیم و هانی ناسراوەکانم بدەم کە بژین.. نەک تەنها ژیان بەڕێ بکەن.. چێژێکی سەیر و نادیار هەیە لە وردەکارییەکان، وە ئامانجەکان ژیان ڕەنگین دەکەن.. دوای بیرکردنەوە لەوە دەچێت تاکە ئامانجی من دەرخستنی جوانی بێت لەناڕێکی وە خۆشویستنی خود لە پێشدا

عایشــە: چـەند زمـان دەزانی؟

سـارا: زمانی شیرینی کـوردی، عەرەبی و ئینگلیزی وە لە هەوڵی فێربوونی تورکی و ئیسپانی

عـایشـە: چ کـەسێـک زۆر خـراپ بوو لە ژیـانت و بـۆچی ؟

سـارا: کابرای دیلیڤەری کە خواردنەکەمی سەرو ژێر کردبوو، شەرتبێ لە قیامەت ئێخەت بگرم بۆ ئەو پیتزایەی تەقلەی لێدابوو *دڵێکی شکاو*

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥حيث تعيش القصص. اكتشف الآن