عایشـە: سەرەتا خۆت بناسێنە؟
؛ناوم "..." بەس بە دارین بانگم کە ؛)
تەمەنم 24ساڵە و خەڵکی هەولێرمعایشـە: چۆن بوو بریارتدا لە واتپاد دەست بەنوسین بکەیت؟
؛سەرەتا کە بڕیارم دا کە دەست بە نوسین بکەم بۆخۆشی بوو تا هاوڕێیەکم دڵخۆش بکەم بەڵام دواتر کە تێکەڵ بووم و زیاتر چیڕۆکم خوێندەوە گوتم بۆ نا با زیاتر هەوڵبدەم بزانم چیم تێدایە بۆ نوسین ئیتر ئاوا دەستم پێی کرد
عایشـە: کام کتێبی خۆتن لا تایبەتە؟
؛" فۆبیا " تایبەتە لام چونکە زۆر یارمەتی دەرم بوو تا بەسەر ترس و خەمەکان زاڵبم
عایشـە: سەرسامی بە کام نوسـەر؟
؛ڕاستی زۆر نوسەر هەن کە تایبەتن لام زۆرینەشیان هاوڕێمن چیڕۆکەکانیان زۆر تایبەتن بەڵام با ناو نەهێنم ؛ )
ٚعایشە: کێ نزیکترین کەستە لە واتپاد؟
؛همم ئێستا بڵێم کێ؟ لە واتپاد زیاتر لەگەڵ ڕیۆم( چانیۆلی) ئەوانیتریش لە سناپ زۆر نزیکبووینەوە
عایشـە: رقت لە چ شتێکە لە واتپاد؟
؛ڕقم لەو نوسەرە بچوکانەیە کە بێ بیرکردنەوە شت دەنوسن هەندەک شت دەنوسن ئەسڵەن هەر گونجاو نیە لۆ تەمەنیان و دەرونیان چیڕۆکی قێزەون و بێمانا زۆر ڕقم لێیەتی
عایشـە: ئاواتت چیە لە ژیان؟
؛ئەوەی ئاواتم بوو دەمێکە بەدیم هێناوە بەڵام تەنها دانەیەک ماوە ئەویش ببم بەوەرگێڕێکی سەرکەوتوو
عایشـە: چەند زمان دەزانی؟
؛جگە لە کوردی سێ زمانی تر ئەزانم
عایشـە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لە ژیانتا؟
؛لە چیڕۆکی هەموو کەسێک یەکێک هەیە کە خراپە بەڵام گرنگ ئەوەیە زوو ئەوکەسانە فڕێ بدەیت تا زیاتر سنورت نەبەزێنن
عایشـە: چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟
؛بینینی پێکەنینی منداڵەکانم "کوڕەکەم " وە کچەکانم دڵخۆشم دەکەن :)
عایشـە: چ شتێک بێزارت دەکات؟
؛درۆ زۆر زۆر بێزارم دەکا ناشرینترین شتە
عایشـە: کێ دڵی شکاندووی و بۆچی؟
؛"......." پاس باشترە :)
عایشـە: لە چ شتێک پەشیمانی؟
؛زۆر شت هەیە لێی پەشیمانم بەڵام تازە پەشیمانی دادت نادات
![](https://img.wattpad.com/cover/289382453-288-k524858.jpg)