ئـامێز

221 30 39
                                    

a_a_n_i

سەرەتا خۆت بناسێنە

من ناوم ئامێز'ە ، زۆر نابێ بوومەتە 19 ساڵ، خەڵکی شاری هەولێر'م و خوێندکاری زانکۆم



چۆن بوو لە واتپاد دەستت بەنوسین کرد ؟

لەڕاستیدا پێشتر ئارەزووم لە نووسین بوو بە عەرەبی، جار جار شتێکم دەنووسی، لە 2019 دەمبینی خەڵک سوتفە دەستی بە نووسین کردووە لەسەر کەیپۆپ و ناوت' و ئەو شتانە لە ئینستاگرام، منیش هەر بۆ خۆشی شتێکم نووسی و نیشانی خوشکم و کچی دراوسێکەمانم دا، زۆریان بەدڵ بوو، ئیدی وەک هاندان وابوو بۆم و ئێستاش بەلامەوە نووسین یەکێکە لە حەزەکانم❤ بەس سوپاس بۆ خوا لە بابەتی "ناوت" خان و ئەو شتانە هاتوومەتە دەرەوە D:




کام کتێبی خۆتت لا تایبەتە؟

بەخوا.... نازانم، هەمووی قشتۆکەیە ھھھھ، هەمووی تایبەتە ناتوانم دیاری بکەم T^T




سەرسامی کام نوسەری؟

نووسەرێکی عەرەبە ناوی (میرال)ـە، نییە و نەبووە وەکو ئەو، لەبەر ئەوەنا کە ئەندامانی BTS لە چیڕۆکەکانی دا بوونی هەیە، من هەر تەرکیزم ناچێتە سەری هێندەی شۆک دەبم بەو بیرۆکە بێ هاوتایانەی بۆی دێ لەکاتی نووسین، وشە جوانەکانیشی هەر....! („ಡωಡ„)




کێ نزیکیترین کەستە لەواتپاد؟

نزیکترین کەسەکانم زۆرن، سارا جەمال، کچە تێگەیشتووە عاقڵەکە، زۆرم خۆشەوێ، پرس و ڕای ژیانم هەر بە ئەو دەکەم ھھھ❤ هەروا زنە، هەوێ کیوتەکەی خۆم❤ هێڤا'ی هەرە ئازیز❤ ماردین'ی کیوت، خوشکی دووەمم❤ لینا، شێنێ، ئیلاف❤ سایە کەمال'یش زۆرم خۆشەوێ بەس ناوێرم زوو زوو نامەی بۆ بنێرم :') ❤


رقت لە چ شتێکە لە واتپاد؟

ڕقم لەوەیە کە دەبینم بەشێکی کچەکانی ئێرە مێشکیان پێنەگەیشتووە، تازە 11 یان 12 ساڵێکە مۆبایلی دراوەتە دەست و ئینتەرنێتی بۆ کڕاوە و لەگەڵ بچووکترین شت کاری تێ دەکرێ و خراپ دەبێ و شتی خراپیش بڵاو دەکاتەوە، مەبەستم لەوانەشە کە لەم چەند مانگەی کۆتایی دەیانەویست خەڵک بەزەیی پێیاندا بێتەوە بۆ ئەوەی سەرنج ڕاکێش بن و بەناوبانگ بن، کەسیش نەبوو وابێت بۆیان، بۆیە هەستابوون بە دروستکردنی دەیەها ئەکاونت بەناوی کوڕەوە، کۆمێنتیان بۆ خۆیان دەکردەوە :]



ئاواتت چیە لە ژیان؟

ەئاواتم ئەوەیە بتوانم لەپێناوی خودادا باشترین پێشکەش بە هەموو مرۆڤایەتی بکەم و ببم بە دکتۆرێکی ددانی باش :]




چەند زمان دەزانی؟

زمانی کوردی خۆشەویست، عەرەبیش زۆر باشم، ئینگلیزیشم باشە الحمدللە، حەزم لە ئیسپانییە (◕‿◕)


چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Where stories live. Discover now