شـنــە

348 83 86
                                    

ShnaJK

عایشـە: سـەرەتا خۆت بناسێنە

؛ ناوم دالیـایە نازناوم شنـەیە تەمەنـم ۱۷
ساڵە خەڵڪی بانەم بەس لە گەرمیان
نیشـتەجێـم.



عایشـە: چۆن بوو لەواتپادا دەستت
بەنوسین کرد؟

؛دەتوانم بڵێم سوتفە بوو ، تەنها خوێنەرێ
بووم خولیای نوسینم بیرۆڪەی جیاوازم
هەبوو بەس نەمدەتوانی چۆناهی دەریببرم تا گەیشتم بەوەی ئێستام.


عایشـە: خۆت بە نوسەرێکی سەرکەوتو دەزانی؟

؛خۆم بە نوسەرێڪی سەرڪەوتوو بزانم؟
بە بینینی خوێنەرەڪانم دەبینم ڪە
نوســەرم ..


عایشـە: کام کتێبی خۆتت لا تایبەتە؟

؛هەموو ڪتێبەڪانم تایبەتن لام بەڵام
دانەیەڪم هەیە ماوەیەڪە خەریکم ئەوم
لا تایبەتـە بەڵام دەمهەوێ مەیلی تەواو بێ
ئەوڪات بەجدیەوە خەریڪی بـم.



عایشـە: سەرسامی کام نوسەری؟

؛زۆربەی نوسەرەڪان ڪاری جوانیان هەیە
بەس ئەوەی زۆر تایبەت بێت لام خاتون میرال'ە ، ڪوردەڪانیش لە ئاستێڪی
زۆرباشی نوسیندان گوناهە گەر وانەڵێین
عەبقریمان زۆرە چ لە ترجومە چ لە نوسین
سـایە کمال و جیۆن لالە.

عایشە: کێ نزیکترین کەستە لەواتپاد؟

؛سوهـام رەفیقی قوتابخانەمە لوین'یش لێرە ناسیم (•̀ᴗ•́)



عایشـە: رقت لە چ شتێکە لەواتپاد؟

؛چیرۆڪە لادەرەڪان و دوبارەڪان بە
ڪورتی ۱٨+ لەڪاتێ توانای نوسینت هەیە
بۆچی شتێ ئەنوسی زیانی زیاتر بێت
تواناڪانت نیشـان بدە .




عایشـە: ئاواتت چیە لە ژیان؟

؛ئاواتەڪانم زۆر گەورەن ناتوانم جوانت
بدەمەوە وابە ئـاسانی بەس دەتوانم بڵێم
هیوادارم بگـەم بەوەی لە دڵمایە.
خوا قەزاو مەبەستم کەپڵو مەپڵ
شت وانیە ! ('༎ຶٹ༎ຶ')



عایشـە: چەند زمان دەزانی؟

؛ جیا لە زمانی شیرینی ڪوردی فارسی و
عربی ڪەمێڪ ئینگلیزی تازە فێرەوە بووم
بەس زۆر لێی باش نیـم جارێ.



عایشـە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لەژیانت؟

؛ڪەسی خراپ هەبـووە بەس بە رادەیەڪ
نــا بڵێـم ئەو ڪەسە خراپ بوو لە ژیانم
چونکە ئەوەی خراپ بێ لەژیانما جێگای
نابێــتەوە .


عایشـە: چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟

؛دڵخۆشبوون شتێڪ نیە بڵێم ئەوەم هەبێ
دڵخۆش دەبم ، بەڵام دڵخۆش دەبم بە
شتێ بە سیط یان ڪاتێ شتەڪان بەدڵی
من جێ بەجێ دەبێت.




You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 18, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Where stories live. Discover now