ئیسڕا

258 20 27
                                    


-Ic-baby-

عایشـە: سـەرەتا خۆت بناسێنە

؛ناوم ئیسڕایە خەڵکی هەولێرم تەمەنم 15 سارە

عایشـە: کام کتێبی خۆتت لا تایبەتە؟

؛ونبوو ، هەرچەندە سێ پاڕتم پەبلیش کردیە

عایشـە: سەرسامی کام نوسەری؟

؛ناوی ڕاستەقینەیان نازانم بەس لالی،سارا،ڤێلی، زۆری دیکە هەن بەڕاستی نوسینەکانیان زۆر سەرسامت دەکات بە چەندین هەستی جیاوازت ئاشنا دەکات

عایشـە: کێ نزیکترین کەستە لەواتپاد؟

؛کەس،هەندە لە کەس نزیک نیمە لە واتپاد

عایشـە: رقت لە چ شتێکە لەواتپاد؟

؛چیرۆکی گەی و ناوت ژێرزەمین ،پێموابی هەریەک لەمە لۆ پیشاندانی شتی جوان هاتینە نەوەک بڵاوکردنەوەی شتی خراپ کە مێشکی زۆرانی ئێرە تێک دەدات

عایشـە: ئاواتت چیە لەژیان؟

؛لەشساغی عائیلەکەم و ئەو ئاواتەی دایتمە دەست خوای لە هەموو ئەواتە گچکەکانی دیکە گرینگترن

عایشـە: چەند زمان دەزانی؟

؛کوردی، ئینگلیزیش لە هەوڵی فێربونی دام

عایشە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لەژیانت؟

؛کەس بەو ڕادەیە نەبووە هەر کەسیش خراپ بوبی لەژیانم زۆر مەمنونیم دەرسەکی باشی دایمێ و فێری شتی باشی کردیمە و وای کردیە زیاتر بزانم کەس هەندەی خۆم پاش داک و بابم باش نیە لۆم

عایشـە: چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟

؛خواردن و خەو زۆر دڵخۆشم دەکەن و خیندنەوەی چیرۆکەکی پڕ مانا و دانیشتن لەبەردەم بارینی بەفر و باران ئەوانە دڵخۆشکەری منن شتانەکن کە دەتانین زۆر بە سادەی بەدەستی بینین

عایشـە: چ شتێک بێزارت دەکات؟

؛کەسەک زۆر خۆی پێ گەورە بیت کە لەکاتەکدا هەموو ئەو شتانەی دەیکات عەکسی ئەو پێناسەی بیت یان دیفاعکردن لە کەسەکی کە شایەنی نیە
یان بەراورد کردنم بە کەسەکی دیکە

عایشـە: کێ دڵی شکاندووی و بۆچی؟

؛هەموو کەس دری دەشکێت بە هەر هۆکارەک بی بەس کەسەک نەبووە وەها دری شکاندبم زۆر خەفەتبار بوبم

عایشـە: لە چ شتێک پەشیمانی؟

؛لەوەی ڕۆژەک لە ڕۆژان خۆم لە داکم توڕەکردبی یان بابم یان بە قسەیانم کردبی غەیری ئەوەی لە هیچ شتەکی پەشیمان نیم

عایشـە: تا ئێستا بێ هیوا بوویت؟

؛بەڵێ بەس سوپاس لۆ خوای ماوەکی زۆر کورتی خایاندیە خوا ڕزگاری کردیمە لەو هەستەی

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Where stories live. Discover now