عـایشـە: سـەرەتـا خۆت بناسێنە؟
؛سڵاو گوڵەکان،من ناوم لە واتپاد( ڕینێ) یە،زۆریش خۆشحاڵم کەوا لەم کتێبەدا بەشداری دەکەم..
عایشـە: چۆن بوو بریارتدا لە واتپاد دەست بەنوسین بکەیت؟
؛من لە منداڵیەوە شت دەنوسم،کاتێک گوێم لە واتپاد بوو ئەوم بەھەڵێکی زێڕین زانی بۆ ئەوەی نوسینەکانم بڵاو بکەمەوە.
عایشـە: کام کتێبی خۆتت زۆر بەدڵە ؟
؛ناتوانم ھیچ کام لە کتێبەکانم
ھەڵبژێرم،لەبەر ئەوەی ھەموویانم پڕبەدڵ و ھەستەکانم نوسیوەو بۆیان ماندوو بووم.عایشـە: سـەرسامی کام نوسەری؟
؛چەند نووسەرێک کەم کەوا من پێیان سەرسامم و لە منداڵیەوە بەر ھەمەکانیانم خۆێندۆتەوە وەک: مارگرێت مێچڵ ئەرنێست ھامنگوای تۆڵستۆی جەین ئۆستن زۆر نووسەری تریش....
عایشـە: رقت لە چ شتێکە لە واتپاد؟
؛لەواتپاد زۆر ڕقم لەوەیە کاتێک فانەکانی دوو گرووپ دەست دەکەن بەشەڕە کۆمێنت!! تێبینی ئەوەشم کردووە کەوا کۆمەڵە کەسێک ھەن بابەتی ئابڕووبەر بڵاو دەکەنەوە من زۆرم پێناخۆشە!
عایشـە: ئاواتت چیە لە ژیان؟
؛ئاواتی زۆرم ھەیە لەژیان،یەکێک لەو ئاواتانە ئەوەیە کەوا زمانی فەڕەنسی فێرببم....
عایشـە: چەند زمان دەزانی؟
؛خۆشحاڵانە ھەرسێک زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی دەزانم.
عایشـە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لە ژیانت ؟
؛کەسانێک ھەبوون لەژیانم کەوا زۆر زۆر ئازاری دەروونیان دام،تەنانەت گەیشتە ئازاری جەستەییش بەڵام سوپاس بۆ خوداوەند کەوا ھێدی ھێدی ئەوکاسانە لەژیانم دەردەچن،من ھەرگیز نەمزانی بۆچی؟؟؟
عایشـە: چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟
؛من سروشتێکم ھەیە کە شتە سادە و ووردەکاریە بچووکەکان زۆر زۆر دڵخۆشم دەکەن..
عایشـە: چ شتێک غەمبارت دەکات؟
؛کاتێک خەوم دێت و ناتوانم لەبەر دەنگە نەگ بخەوم،ئەوە زۆر بێزارم دەکات...
عایشـە: چ کەسێک دڵی شکاندووی و بۆچی؟
؛دڵم زۆر جار شکاوە ھەم لەلایەن کەسانێک کەوا لێم نزیک بوون و بۆمن گرنگ بوون،دیسان نەمزانی بۆچی؟
عایشـە: هیچ کەس رێگری کردووی لە خوێندن؟
؛ڕێگرم ھەبووە لە خوێندن کەوا بچووکترین مافی خۆم بوو ھەروەھا ئاواتەکانیشم،دووبارە سوپاس بۆ خوداوەند کەوا ھێدی ھێدی توانیم لەو ڕێگریانە ڕزگارم بێت.