هێـلی

341 47 38
                                    


kimhellyy

سەرەتا خۆت بناسێنە.

ماوم ھێلین خوێنەرەکانم بە ھێلی بانگم ئەکەن ، تەمەنم 20 ساڵە ، لە زانکۆم لە بەشی یاسا ئەخوێنم




چۆن بوو لە واتپاد دەستت بەنوسین کرد ؟

نووسین خولیا و ئاواتێکە لە ناخی دڵەوە سەرچاوە ئەگرێ منیش کاتێ لە 15 ساڵیەوە ئاواتم نووسین بوو کاتێ بە واتپاد ئاشنا بووم خەونەکەم پەرەی سەند تا واملێھات چەند کتێبێك بنووسم و بە ئازایانە بتوانم بڵاوی کەمەوە، بۆ ئەوە قەرزاری ئەم ئەپە جوانەم چونکە وەك من خەونی چەندان کەس بەدی ئەھێنێ بە داڕشتنی چیرۆکی نێو خەیاڵ و مێشکیان




کام کتێبی خۆتت لا تایبەتە؟

کتێبێك کە ھێشتا بڵاوم نەکردۆتەوە ساڵێکە خەریکی نووسینیم ناتوانم ناوەکەی ئاشکرا کەم بەم شێوە نەبێ (ھ**ی)





سەرسامی کام نوسەری؟

زۆر ھەن ، ھەنێکیان ناوەکانیان نازانم بەس چیرۆکەکانیان تایبەتە بەس ئەوانەی لە مێشکم بێ خانم گیان ، ئێلی ، لاڤین ، وە زۆریش سەرسامی نووسەرە بیانیەکانم





کێ نزیکیترین کەستە لەواتپاد؟

پاپا مۆچی گیان ، شاگوڵی زۆر ئەزیزن بۆم






رقت لە چ شتێکە لە واتپاد؟

ھەرچەنە ئەوە کاری من نیە وابڵێم چونکە واتپاد زۆر شتی باشی تیایە بەڵام ڕق نا ڕەخنەم لە بەشێك لە نووسەرەکان ھەیە کە خۆبەگەورە زانینیان سیمایەکی ناشرینە بە ڕادەیەك کاتێ خوێنەرێك ھەوادارێکی گەورەیەتی ناتوانێ دڵخۆشی بکات بە وەڵامدانەوەی کۆمێنتێکی یان نامەیەکی وەك ئەوەی ئاستیان جیاواز بێ یانیش ئەوانەی زمانی زیاتر ئەزانن بە شێوەیەك زمانی کوردی کەم ئەکەنەوە ئەڵێن بەلای خوێندنەوەی چیرۆکە کوردیەکان ناچین چونکە ئاستیان نزمە لە کاتێکا بە پێچەوانەی ئەوەیە ، ھیوادارم خۆیان چاك بکەن






ئاواتت چیە لە ژیان؟

ئاواتم ئەوەیە کتێبێك بنووسم لە ھەموو کتێبخانەکان بیبینمەوە ، وە بوون بە پارێزەرێکی سەرکەوتوو





چەند زمان دەزانی؟

جگە لە کوردی تەنھا ئینگلیزی ئەزانم






چ کەسێک زۆر خراپ بوو لەژیانت؟

خۆم خراپترین کەسی ژیانی خۆمم






چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟

بەسەربردنی کات بەتەنھا یان لەگەڵ نزیکترین ھاوڕێم






چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Where stories live. Discover now