𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟺

991 147 15
                                    




ڤۆیت لە بیر مەکەن  🗳













" جیمین !! " یونا بانگی کرد

" خۆت ماندوو مەکە من ئەو شتە ناکەم کە دەیڵێیت " جیمین
وەڵامت دایەوە

" تکایە بە تای مەڵێ کە من لەکوێ ئەژیم ...
وە پێشی بڵێ با خۆی تێکەڵی ئەو نەکات تکایە ( مەبەستی جۆنگ کووکە )" یونا بە تکاوە وتی

" تۆ وائەزانی تای هێندە لاوازە " جیمین بە باوەڕ پێ نەکراوی وتی

دەنگێک ئەوانی لە گفتو گۆکە دەرهێنا

ئەویش تایهیۆنگ بوو






« یـونـا »


چـچی ئای خوایە  تایهیۆنگ چ کاری هەیە لێرە

- نەفرەت جۆنگ کووک دەمکوژێ

لە ژێر لێومەوە وتم

هەستامەوە و لە بەرامبەری وەستام

- تۆ. چ کارێکت هەیە لێرە ..؟!

بە هێمنی پرسیم نامەوێ جۆنگ کووک گوێی لێ بێ

" من بۆلای هاوبەشەکەم هاتووم " بە ئاسایی وتی

ڕاستەوخۆ سەیری جیمینم کرد

ئەیش بە ئاماژەی سەری وتی ڕاست ئەکات

- باسی چ هاوبەشێکی نەفرەتی ئەکەی ..؟!

لێم نزیک بۆوە سەری بردە لای گوێم ویستی قسە بکات بەڵام جۆنگ کووکم بینی کە لە دەست شۆرەکە هاتە دەرەوە

ڕستەوخۆ پاڵم بە تایەوە نا و دانیشتمەوە

" جوان دانیشە با نمایشەکە ببینی " تایهیۆنگ

بۆ خاتری خوا ئەوە باسی چی ئەکات

جۆنگ کووک هاتە نزیک مێزەکە ... بەڵام کاتێک تایهیۆنگی بینی لە تەڕەییدا دەمارەکانی ملی دەرکەوت

( یونا نەبورێیتەوە 😂 kashma55 ))



« تـایـهـیـۆنـگ »

" ئەوە تۆ چ کارێکت هەیە لێرە ..؟! " جۆنگ کووک بە توڕەییە
وە وتی و بەرەو ڕووی من هات

یوناش هات و قۆڵی گرت

" تکایە گوێ بگرە " یونا وتی بە تکاوە

نەفرەت ئەو گەمژەیە چی کردووە وا بەو ڕادەیە
لێی دەپاڕێتەوە

" تۆ بێدەنگ بە " جۆنگ کووک بە هاوارەوە وتی و پاڵی
بە یوناوە نا

ئای خوایە ناتوانم هیچ بکەم لەم کاتەدا

" کـ کووک " یونا بە ترسەوە وتی

« نـوسـور »

" هێی هاوڕێکەم هێمن بە .. تایهیۆنگ هەموو شتێکی بۆ باس
کردم ... ئەوە تەنها هەڵە تێگەیشتنێک بووە ..
وەرە بۆت باس بکەم " جیمین وتی و وای لە جۆنگ کووک کرد

دانیشێت

جا بە هەر شێوەیەک بێت تایهیۆنگی لای کووک شیرین کرد

" ببورە براکەم بەهەڵە تێگەیشتم " جۆنگ کووک وتی و
تایهیۆنگی لە باوش کرد

تایش چاوی لە یونا داگرت

یونا لە ترسا سەیری لایەکی تری کرد

{ لە کۆتایی نان خواردنەکە }

" بۆ سبەی نیوەڕۆکەی چاوەڕیت دەکەم بێی بۆ ماڵەکەم
ئەمە وەک داوای لێبوردنێک قبوڵ بکە " جۆنگ کوک وتی

یونا بە چاو بە تای وت ڕازی مەبە

" بێگومان " تایهیۆنگ بە دڵخۆشییەوە وتی










346 word
بەردەوامە

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now