𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟻

835 116 54
                                    






I hope you like it








" سەیرکە ئەوە من دەڕۆم بۆ کۆمپانیا .. دەرگا لە هیچ
کەسێک ناکەیتەوە .. باشە ..؟! " تایهیۆنگ بە ئاگادارییەوە
بە یونای وت

" ئوف باشە باش .. ئەوە چەند جارە دووباەی بکەیتەوە
ئەوە نییە پاسەوانیشت داناوە " یوناش بەبێزاری وەڵامی
دایەوە

" دەی گیانەکەم خوات لەگەڵ !!! " تایهیۆنگ بەپەلە ماچێکی یونای کرد و ڕای کرد

تاوەکو گوێی لە ناڕەزایی یونا نەبێت

" گەمژە !!! " یونا دەستی بە شوێن ماچەکەدا هێنا




« یــونــا »

بەبێزاری ڕۆیشتمەوە ژوورەوە
خۆم هەڵدایە سەر سۆفاکە

- ئێستە چی بکەم ..؟!

کەمێک ماڵ پاکەمەوە باش ئەبێ وایە ...؟!

بەڵێ بەڵێ

دەی با دەست پێ بکەین

لەو کاتەوەی تای ڕۆیشتووە بۆ کۆمپانیا من خەریکی کاری ماڵم
وا کاتژمێر ئەبێت بە شەشی ئێوارە

حەزم بە پیاسەیەکی ئێوارانە بەڵام تای ڕیگە نادات هەروەها منیش کەمێک ترسم تیا ماوە

بەڵام گەر بچم بۆ لای تای باش ئەبێ هەم پیاسەیەکیش ئەکەم

بەڕیکەوتم بۆ کۆمپانیاکەی تای

واااهـ ئێرە چەن گەورەیە

ویستم بچمە ژورەوە بەڵام پاسەوانەکە ڕێگری لێ کردم

" فەرموو خاتوون چۆن یارمەتیت بەم ..؟! " لێمی پرسی

- ئەمەوێت بەڕێوبەر ببینم

" ئایا چو پێکەوتنت هەیە لە گەڵی .؟ "
ئای چەن بێزار کەرە ئەوە هەموو پرسیارە چییە

- نەخێر

" کەواتە لە بیری کەو لێرە بڕۆ " مەچەکمی گرت
ویستی لێرە دوورم خاتەوە

- نەخێر من لێرە ناڕۆم .. تۆ بڕۆ پێی بڵێ من لێرەم
بڵێ یونا لێرەیە تا بتبینێ

" چاوەڕێی ئەوەی باوەڕت پێ بکەم کیم تایهیۆنگ
بەڕێوبەری ئەم کۆمپانیایە گەمژەیەکی وەک تۆ ئەناسێت ؟ "
بە گاڵتە جاڕی سەیری منی ئەکرد

- هێی جوان قسە بکە ئەگەر نا بە تایهیۆنگ ئەڵێم دەرت بکات
خەریکە توڕە ئەبم

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now