𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟸𝟶.

645 92 20
                                    









کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە





تایهیۆنگ هەر بە ڕێگاوەیە
زیاتر لە کاتژمێرێکە ئوتومبێل لێدەخوڕێ


نایەوێ ئەو دەرفەتە لە دەستبدات کە ئێلا لێی نزیکە
تەنانەت دەستی لە سەر کەمەرێتی و لە باوەشیایەتی

گەر بۆ هەتاهەتایە وابن لێی بێزار نابێت

هەنێ کات خۆشی سەری دەسوڕمێ
سەرەڕای ئەو هەموو ساڵە چۆن خۆشەویستییەکەیان ماوەو
بەرەبەرە لە زیاد بوونایە


لەناو ئەو هەموو بێدەنگییەیا ئێلا پرسیارێکی کرد کە زۆر لەناکاو بوو



" ئەگەر من بمرم چی ڕووئەدات " ئێلا وتی بێئەوەی سەیری تای بکات



تایهیۆنگ سەری سوڕما بەڵام بێ دوودڵی وەڵامی یایەوە


" ڕاستەوخۆ لە هەواڵەکان ئەوترێ بەڕێز کیم دووای مردنی هاوسەرەکەی خۆی کوشت " تایهیۆنگ بە ئاسایی وتی



ئێلا سەری سوڕما لەو وەڵامە
تەنانەت تایهیۆنگ یەک خولەکیش بیری لێ نەکردەوە ئینجا وەڵام باتەوە




ئێلا هیچ قسەیەکی پێ نەما
هەر بەڕاستی وەڵامەکەی تای بووە هۆی ئەوەی لە خۆی توڕە بێ



کەسێک هەیە بەو ڕادایە خۆشی ئەوێت
کەچی ئەم هەر ئاگادار نییە



" خۆشمەوێی " تایهیۆنگ بە چرپەوە بە گوێی ئێلادا چرپاندی




ئێلا سڕ بوو لە شوێن خۆی

" چییە ئەی تۆ بە من ناڵێی خۆشمەوێی ؟ " لە ئێلای پرسی




" مـ من پێشتر ئەوەم پێ وتوی " ئێلا بە شڵەژاوی وتی



" چی ! " تایهیۆنگ ئەیویست وای لێ بکات ئەویش هەمان شتی پێ بڵێ



" هەر ئەوەی وتت " ئێلا وتی



" من شتێکم وت !؟" تای دووبارە خۆی لە گێلی دا



" ئێ ئەوەی ئێستە بە گوێمدا چرپاندت " ئێلا بە بێ گوناهی
قسەی بۆ تای ئەکرد



تایهیۆنگیش پێکەنی بە کیوتییەکەی



" بەڵام من بیرم نایەت هیچ شتێکم وتبێ " بە پێکەنینەوە وتی




" دە تایییی " ئێلا بە سوکی دانەیەکی کێشا بە شانی تایدا




" ئێ پێم بڵێ من چیم وت " تایهیۆنگ وتی



|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now