𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟸

902 125 23
                                    






Don't forget vote









" تـ تای تکایە ـ!! " ترسم بینی لە نێو چاوەکانی

- تەنها سەیرکە باشە

- جۆنگ کووک

بانگیم کرد
ئاوڕی دایەوە بەڵام کاتێک دەستمانی بینی
زۆر توڕە بوو



« نـوسـەر »


" ئێوە خەریکی چ نەفرەتییەکن ..؟! " یونا لەبەر هاوارەکەی کووک ڕاچڵەکی

" سوێند ئەخۆم بەو شێوەیە نییە کە ئەیبینیت " یونا بە ترسەوە
وتی و ویستی دەستی تای بەردات

بەڵام تای توند تر دەستی گرت

" بەرمدە " یونا بو هێواشی وتی 
بەچاوەکانی لە تای پاڕایەوە بەڵام ئایا سوودی ئەبێت ؟

بێگومان نەخێر !!

" تاااای " یونا بە دەنگێک لە نزیک گریان وتی

" ناهێڵم جارێکی تر بڕۆیت تێئەگەیت ؟!! " تای بە توڕەیی وتی

" یونااااا " جۆنگ کووک ئەوانی لە خەیاڵیکانی دەرهێنا

" جـ جۆنگ کووک " یونا وتی

تای ڕووی کردە یونا بە توڕەییە وە پێی وت " بەسە ئیتر بەس
تۆ تا کەی لەو ئەپاڕێیتەوە ؟!!، ها بیرێک لە من ناکەیتەوە
من چەند ساڵێکە خەریکە دەمرم لە دووریت
کەچی تۆش گرینگی نادەیت ؟؟! "

" ئەو دەستە نەفرەتییەکانت  لە هاوسەرەکەم دوورخەوە "
جۆنگ کووک وتی و یونای لە تای دوور خستەوە

بێدەنگییەکەی یونا تای شۆک کرد

جۆنگ کووک ڕووی کردە یونا

" تۆ پێشوتر تایهیۆنگت ئەناسی وە لە منیشت شاردبۆوە ؟
دوواتر قسە لە سەر ئەوە ئەکەین خاتوونی بچووک "

جۆنگ کووک بە توڕەیی وتی و گرتنی دەستی یونای توند تر کرد

" ڕـ ڕونی ئەکەمەوە " یونا بە ترسەوە وتی
فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە

جۆنگ کووک باگی پاسەوانەکانی کرد
زەردەخەنەیەکی ڕازی بوونی کرد وای زانی سەرکەوتووە
بەڵام ئایا تای هێنە گەمژەیە ئاوا بە ئاسانی کۆڵ بات ؟؟

بێگومان نەخێر !!

" ههههـ " تای پێکەنینێکی سەرکەوتوانەی کرد
کاتێک کۆمەڵێک پیاو هاتنە ژوورەوە بەڵام پیاوەکانی کووک
نەبوون

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now