𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟺

805 107 51
                                    















" مەگەر لە خەونت بتوانی جارێکی تر بتوانی جێم بێڵی "
وتی و منی لە سەر بێدەکە دانا

بەتانییەکەی بە جوانی بە مندا دا
پاشان هاتە تەنیشتم

" لە باوەشم کە " وتی کاتێک لە کەمەرەوە باوەشی پێمدا کرد
سەرە خستە سە سینگم

- نەخێر

" ها ؟؟! " بە دەنگێکی گڕ وتی
نەموێرا ڕەتی کەمەوە

- ها وتم باش


« نـوسـەر »


یونا هەستی کرد کە کەسێک دەست لە لوتی دەدا
ڕووی کردە لایەکی تر ڤەڵام ئەمە دووبارە بۆوە

" ئاهـ وا مەکاا " بە بێزاری وتی هێشتا چاوی نەکرابۆوە

بەڵام ئەو کارە هەر نەوەستا

کاتێک یونا چاوی کردەوە تایهیۆنگ ـی بینی کە دانیشتووە و
یاری بە لوتی یونا ئەکات

" بۆچی ناهێڵی بخەوم ..؟! "

" ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێم بە خەبەر بێی بەڵام تۆ هەر
هەڵنەسای بۆیە وتم با خۆم هەڵی سێنم " تایهیۆنگ
بە زەردەخەنەیەکی جوان وەڵامی دایەوە

یوناش نەیتوانی قسەی پێ بکات

" ئۆهـ کاتژمێر چەنە ــ!" یونا پرسی بە هیوای ئەوەی هێشتا
زوو بێ

" ١٠ ـی پێش نیوەڕۆ " تایهیۆنگ وتی کاتێک هەڵسایە
سەر پێ

" دەی هەڵسەبا نان بخۆین " ئەمەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد

" ئۆها بۆچی ئەوەنە خەوتووم " یونا بە شۆکەوە وتی

تایهیۆنگیش لێی نزیک بۆوە و چووە ئاستی یونا لە کاتێکدا
یونا دانیشتبوو تایهیۆنگیش بە پێوە بوو

" چـ چی دەکەی ..؟! " یونا بە شڵە ژاوی وتی لە کاتێکدا
دوور دەکەوتەوە تا پشتی بەر لێواری بێدەکە کەوت

" لەمەودوا لە بیرت مەکە لەگەڵ من دەژی ... بۆیە هەندێک شت مەڵێ کە هەستم دەجوڵێنێ .. دوایی گرەنتی هیچ کام لەم
شتانە ناکەم " بە دەنگێکی قووڵ وتی

یوناش لە ترسا تفی قوت دایەوە

" بـ باشە !! "

" ئافەرین دەی هەستە با نانەکەمان بخۆین " تای وتی و پێش
یونا کەوت بۆ چێشت خانەکە

" ئایا ئەمانە تۆ ئامادەت کردوون " یونا بە شۆکەوە سەیری
خواردنەکانی کرد

" ئهم بۆچی .؟! " تایهیۆنگ پرسی لە کاتیکدا لە سەر کورسییەکە دانیشت

" چوونکە تۆ ——- " تای قسەکانی بە یونا بڕی

" من خواردنم نازانی .. بەڵام ئیتر فێر بووم بە بۆنەی تۆوە "

" جا بۆچی من ؟؟!." یونا وتی وەک ئەوەی تایهیۆنگ تاوانەکەی خستبێتە سەر ئەو

" چوونکە دەموویست یەکەم خواردن کە دروستی دەکەم
تۆ بیخۆی " تای وتی کاتێک پەیوەندە چاوە بەست لەگەڵیدا

" ئۆهــ باشە " یونا تەنها ئەم دوو وشەیەی پێ وترا لەبەر
چاو تێ بڕینەکەی تای بۆ سەری

دەستیان کرد بە نان خواردن پاش کەمێک تەواو بوون

یونا هەڵسا تا قاپەکان بشوات

" بوەستە چی ئەکەی ..؟! " تایهیۆنگ ـیش هەڵسا

" قاپەکان ئەشۆم " یونا بە ئاسایی وتی

بەڵام تای ڕووخساری جدی بوو

" هەرگیز ـ!!!! " تای قاپەکانی لەدەستی سەند

" هێی ئەمە شتێکی وا نییە بۆچی وا لەسەری جدی دەبی "
یونا بە بێزاری وتی

" بڕۆ دانیشە دەی " تایهیۆنگ وتی

" باشە تۆش " یونا بە بێزاری ڕۆیشت و دانهشت لە سەر
قەنەفەی هۆڵەکە



٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠


" سەیرکە ئەوە من دەڕۆم بۆ کۆمپانیا .. دەرگا لە هیچ
کەسێک ناکەیتەوە .. باشە ..؟! " تایهیۆنگ بە ئاگادارییەوە
بە یونای وت

" ئوف باشە باش .. ئەوە چەند جارە دووباەی بکەیتەوە
ئەوە نییە پاسەوانیشت داناوە " یوناش بەبێزاری وەڵامی
دایەوە

" دەی گیانەکەم خوات لەگەڵ !!! " تایهیۆنگ بەپەلە ماچێکی یونای کرد و ڕای کرد

تاوەکو گوێی لە ناڕەزایی یونا نەبێت

" گەمژە !!! " یونا دەستی بە شوێن ماچەکەدا هێنا











462 word
بەردەوامە

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now