𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟿

902 133 30
                                    






don't forget vote










Let's  start .....









⦅ یــونــا ⦆

ئەوەی ترسام ڕوویادا ...... تای خەوی لێ کەوت ...
نەفرەت ئێستا ئەبێ من چی بکەم

- تای .... تای

بە هێواشی بانگم کرد بەڵام وەڵام نەبوو
بۆ خاتری خوا تای مەم فەوتێنە

-تای ... تای
ئەم جارە کەمێک دەنگم بەرز کردەوە

بەڵام نەجوڵا
ئاااااااا چی بکەم خوایە ...؟

لاچووم لەسەر قاچەکانی بەهەوڵدانێکی زۆر بێگومان چوونکە ئەتوت ڕائەکەم وا توند منی گرتبوو

- شەو شاد گەمژە

ویستم ماچێکی ڕوومەتی بکەم بەڵام ناتوانم ئەویش توشی ئەم ئاگرە بکەم
بۆیە کشامەوە

ڕۆیشتم دەرگاکەم کلیل دا .... گەر بەیانی جۆنگ کووک بێت و بیبینێت
بەزیندوویی لە گۆڕما  دەنێ

بەتانییەکم پێیدادا و خۆشم ڕۆیشتمە سەر جێیەکەم  تاوەکو بخەوم





[ کـاتـژمـێـر 2 ـی شـەو ]




هەستم بە دوو دەست کرد لەسەر کەمەرم ... بێگومان خەیاڵە گیانە قابیلە چییە
دووای کەمێک بیرم کەوتەوە تایهیۆنگ لێرەیە

ناکرێ ئەو هاتبێتە سەر جێیەکەم وانییە ..؟

کاتێک ئاوڕم دایەوە زۆر شڵەژام ..... ڕووخسارمان چەند ئینجێکی لە بەیندا بوو
بۆچی دڵم وا خێرا لێ دەدات .؟

ویستم لێی دوورکەومەوە ەڵام زیاتر منی بۆ خۆی پەلکێش کرد

" تەنانەت بیریشی لێ مەکەوە " بە دەنگێکی قووڵ وتی
وای کرد گیانم بلەرزێ

ئـ ئەو بەخەبەریش بوو

- ئـ ئەمەوێت بە ئاسوودەیی بخەوم ... بۆیە بەرم بە

" من وتم بیری لێ مەکەوە کەچی ئەتەوێت ئەنجامیشی بدەیت .. هم ..؟ "
وەتی و لە من نزیکتر بۆوە

- ئـ ئێ دوور بکەوە
وتم و پاڵم نا

" هەتا دوور تر بکەویتەوە زیاتر نزیک دەبمەوە " وتی و بە ئەندازەی دوورکەوتنوەی من
لێم نزیک بۆوە

- نەخێر ئیتر

" دەی کەوتە دووبارە تاقی بکەوە ئەو کات گرەنتی ئەوە ناکەم دوواتر چی ڕوودەدات "
ئایا مەبەستی ماچکردنی منە ..؟

- بـ باشە تەنها کەمێک دوور کەوە

" ئۆکەی ... بەس زیاتر نا " وتی

منیش ڕووم لێ وەرگێڕا .... ئەویش لە پشتەوە لە باوشی کردم

" شەوت شاد خۆشەویستم " وتی




❪ بـەیـانـی ❫




⦅ تـایـهـۆنـگ ⦆

بەیانی کە خەبەرم بۆوە یونام بینی .... چەند دیمەنێکی جوانە

تا ماوەیەکی زۆر سەیریم کرد

دوواتر ئەویش کەمێک جوڵا ... ئای خوایە زۆر کیوتە
چاوەکانی کردەوە

سەرەتا بە ئاسایی سەیری کردم بەڵام دواتر بە شۆکەوە
هەڵسا لە سەر جێگەکە

" ئای خوایە .. من فەوتام " بە ترسەوە وتی

- چی ڕوویداوە ..؟!
دانیشتم لە سەر بێدەکە

" جۆنگ کووک دەمکوژێ گەر بزانێت تۆ لێرە بوویت "
وتی

دووبارە دەمارەکانم لە توڕەییدا خەریکە دەتەقن
- بۆچی ..؟
پرسیم

بە تێنەهەیشتنەوە سەیری کردم

" ها .؟! "

- ئەو نەفرەتییە چی کردووە وا لێی ئەترسی ..؟!
بە هاوارەوە وتم وام کرد ئەویش ڕاچڵەکێ

" هـ هێی هاوار مەکە " وتی و دەستی خستە سەر دەمم

دەستیم لادا لەسەر دەمم

- بۆچی  چ کێشەیەک هەیە ؟
بە ئاسایی وتم

" .. ئەوە تۆ بە جدیتە ؟، تۆ هاتوی بۆ ماڵی کەسێکی هاوسەر دار .. چاوەڕێی چیت "
بە باوەڕ پێ نەراوی وتی

ئای خوایە ئەم کچی زۆر شارەزایە لە توڕە کردنە من
لە سەر سیسەمەکە هەڵسام و بەرەو ڕووی ڕۆیشتم

" بۆ کوێ ..؟! " پرسی

- بۆ ماڵەوە
وتم و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم بەڵام وەک ئەوەیپێشبینیم کرد
قۆڵمی گرت و منی گەڕاندەوە

" قسەی بێ مانا .. " وتی

- بۆ ناتەوێ بڕۆمەوە ..؟
بە ڕووخسارێکی شەیتانی وتم

" خەو مەبینە بەقوربان ..

یونا قسەکەی تەواو نەکرد چوونکە ـــــــ







451 word
بەردەوامە

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now