کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە سویتی 💖هەر کە دەرگاکەم کردەوە جینم بینی
" جین " سەرم سوڕما
جین : چییە براکەم نامانکەیتە ژوورەوە
بە توانجەوە پێی وتم
ویستم وەڵامی بەمەوە بەڵام گوێم لە دەنگی ئێلا بوو
ئێلا : چی بوو ئەوە کێیە ؟؟؟
دیار بوو دەنگی دوور بوو لێرەوە
ئای خوایە گەر ئێستا جین بکەمە ژوورەوە ئەم کاتە تایبەتەکم لێ تێکئەدا دڵنیامهەربۆیەش ناچارم کارێکی گەمژانە بکەم
" ببورە هیۆنگ " وتم و دەرگاکەم بە سەریدا داخست بێ ئەوەی ڕیگە بدەم یەک وشە بڵێ
لەناکاو ئێلا پەیدابوو لە تەنیشتم
ئێلا : ئەوە کێ بوو ؟
" ئای خوایە ترسام " دەستم گرت بە دڵمەوە
ئێلا : چی بوو ؟؟
" هـ هیچ بەهەڵە هاتبوو " زەردەخەنەکەیەکی ساختەم کرد
ئێلا : ئۆهـ باشە کەواتە چیت ئامادە کردووە بیخۆم
زۆر بە شیرینی وتی ئایخوایە من چۆن دڵمبێت پێی بڵێم هیچم ئامادە نەکردووە
" ئێ ئەوە من ویستم پێکەوە ئامادەی بکەین خۆشەویستم "
لێم نزیکبۆوە بە دەستەکانی یەخەی کراسەکەی چاک کردم
هەموو سەرنجەکانمی خستە سەر خۆی
ئێلا : باشە
بەڕادەیەک لێم نزیک بوویەوە خەریک بوو تەواوی جەستەی بە جەستەمەوە بنوسێنێ
چاک دەزانێ خۆی خاڵی لاوازی منە
" دەی با بڕۆین بۆ چێشت خانەکە "دەستەکانیم گرت و ڕۆیشتین بۆ چێشتخانەکە
پاش نان خواردن خۆم ئامادە کرد تا بچم بۆ کۆمپانیا
ئێلا هاتەلام بەڵام خۆی گۆڕی بوو من وامزانی بەڕێم دەکات" بۆ شوێنێک دەچیت ؟؟ " لێیم پرسی
ئێلا : بێگومان .. من لەگەڵ تۆ دێم
بە دڵخۆشییەوە وتی
دەم و چاوم گرژ بوو
YOU ARE READING
|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎
Romanceدووای ساڵانێکی زۆر دووبارە بینیمەوە ویستم دوبارە دڵی بەدەست بێنمەوە بەڵام ئەو گۆڕابوو بۆ کەسێکی تر