𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟶

899 126 47
                                    

new part



/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\\/\/\\/\/\/\/\//\/\/\/\\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\








ئای خوایە ئەم کچە زۆر شارەزایە لە توڕە کردنە من
لە سەر سیسەمەکە هەڵسام و بەرەو ڕووی ڕۆیشتم

" بۆ کوێ ..؟! " پرسی

- بۆ ماڵەوە
وتم و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم بەڵام وەک ئەوەیپێشبینیم کرد
قۆڵمی گرت و منی گەڕاندەوە

" قسەی بێ مانا .. " وتی

- بۆ ناتەوێ بڕۆمەوە ..؟
بە ڕووخسارێکی شەیتانی وتم

" خەو مەبینە بەقوربان ..

یونا قسەکەی تەواو نەکرد چوونکە لە دەرگا درا
ڕاستەوخۆ ڕووخساری تێک چوو

" بەخوا فەوتام " بە ترسەوە وەت

" یـونـا !! " گوێم لە دەنگی جۆنگ کووک بوو بانگی یونای کرد

" بـ بەڵێ " یوناش وەڵامی دایەوە

" بۆچی دەرگاکەت کلیل داوە ...؟ " دەنگی جۆنگ کووک بە توڕەیی هات

منیش دانیشتووم بە توڕەیی سەیریان ئەکەم وەک بێدەەسەڵاتێک

" ئێ ئەوە من خۆم دەگۆڕی " یونا وتی و منی بەرەو پەنجەرەکە پەلکێش کرد

" سەیری چی دەکەی بڕۆ " وتی و نیشانەی بۆ پەنجەرەکە کرد

- لە پەنجەرەوە بڕۆم ..؟

" بەڵێ ... چۆن هاتویت وا بڕۆ " بە هێواشی وتی

" هێی قسە لەگەڵ تۆ دەکەم " دەنگی جۆنگ کووک یونای ڕاچڵەکاند

" ئـ ئەوە هاتم ..... دەی بڕۆۆۆۆۆ " بەبێزاری وتی

- ناڕۆم
بە ئاسایی وتم

" قسەی بێ مانا مەکە ... دەتەوێ بەکوشتم بەی ؟ " بە توڕەیی پرسی

منیش ڕووخسارم جدی کردەوە و لە بەرامبەری وەستام وام کرد
ڕووخسارە توڕەکەی بگۆڕێ بۆ ترس

" چـ چی دەکەی ..؟ " پرسی

- بۆچی وا گۆڕاوی ...؟

" من نەگۆڕاوم " وتی

- چی نەگۆڕاوی ، تۆ کەی وا ترسنۆک بوویت ..؟
بە توڕەیی پرسیم

" تۆ بۆت نییە بە من بڵێی ترسنۆک ... تێگەیشتی ؟
ئێستاش بڕۆ دەروە " وابزانم لە سنوور دەرچووم

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now