𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟿.

665 100 32
                                    






اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

ت.ب/ لێرەوە ناوی یونا دەگۆڕێ بۆ ئێلا باشە !!

.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ


« نــوســەر »

ئێلا دەیزانی ئەم خۆشییە کاتییە
کاتێک لەگەڵ تای ڕۆیشتنە هۆڵەکە زەردەخەنەکەی ون بوو

" تای تای وەرە لای من دانیشە " لونا بە مەکرەوە وای وت
نەیدەزانی ئەو مەکرە ناشرینتری ئەکات

تای بەنیاز نەبوو دەستی ئێلا بەربدات بەڵام ئێلا بە خەمارییەوە دەستی کشانەوە لە نێو دەستە گەورەکانی. تای

تای بە نیشانەی پرسیارەوە سەیری ئێلای کرد
بێ ئاگا بوو لەوەی چی لە دڵیدا دەگوزەرێ

ئەزانن ناخۆشترین شت چییە !! ئەوەیە ئەو کەسەی دڵی دزیوی لەبەرچاوی تۆ گرنگی بە کەسێکی تر بدات یان تۆ ئیهمال بکات

" نا کچەکەم لونا شورەییە تای ئێستا خۆشەویستی هەیە
ئەبێت ئاگادار بیت لە نزیک بوونەوە " دایکی تای وتی

لوناش بە توڕەییەوە سەیری ئێلای کرد
ئێلا زەردەخەنەیەکی کرد بەمانای ئەوەی من سەرکەوتم

" ئاساییە دایکە گیان بێگومان ئەویش ئەقڵی هەیە تا لەوە
تێبگات " ئێلا بە شێوازێک سەیری لونای کرد وەک ئەوەی بڵێ باشە منیش شەڕی خۆم دەکەم

لونا لە دڵی خۆی وتی ( دەبینین کێ دەبێتە خۆشەویستی تایهیۆنگ )

ئێلا و تای دانیشتن پێکەوە لە بەرامبەر لونا
تای هەستی بە خۆشییەکی زۆر دەکرد چوونکە ئێلای دەبینی غیرەی لێ دەکا

هەمووان خەریکی قسە کردن بوون جگە لە تای کە تەواوی کاتەکە چاوی لە سەر ئێلا جێگیر کردبوو .. چاوەدێری هەموو جوڵەکانی دەکرد

لەناکاو ئێلا ئاوڕی دایەوە تێبینی سەیرکردنەکەی تایهیۆنگی کرد

" چـی بووە بۆچی بەو شێوازە سەیرم ئەکەی !؟!!" ئێلا بە چرپەوە بە گوێی تایدا چرپانی

ئەمەش وای کرد تەزوویەک بە گیانی تایدا بهێنێ

" ئحم ... سەیری جوانی هاوسەرەکەم ئەکەم ئەوە چی تێدایە !!!هم !! " ئەویش بە گوێی ئێلادا چەپانی بەڵام ئەمەی تایهیۆنگ جیاواز بوو

بە هێواشی لێوی بەر گوێی ئێلا کەوت

" بەڵام من هاوسەری تۆ نییم ئەوە دەزانی " ئێلا وتی و ڕووی کردە لایەکی تر

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now