1- 눈 (بەفر)

746 62 21
                                    

ژیان دەكرێ بۆ ھەندێك سەخت و دژوار بێت ، پڕ بێت لە ترس و بەرپرسیارێتی و شكست ، ترس شكست پاڵەپەستۆ مرۆڤ بەرەوە ڕێگایەكی دژوار و تاریك ئەبەن ، ھۆشیاریەكی زیاد لەپێویستی پێ ئەبەخشێت ھەندێ جار ئەگاتە قۆناغێك پێی ئەڵێن ڕەشبینی.
دەشكرێ ژیان بۆ كەسانێكی تر ئاسان و چێژبەخش بێت پڕ بێت لە خەون و ئارەزوو بە پەرۆشەوە ڕۆژەكانیان لەئامێز بگرن بەخۆشەویستیەوە بەرەو ڕووی كێشە و ژیان بڕۆن .
ژینگە و ژیانی جیاواز دوو مرۆڤی جیاواز دروست ئەكات

نێرگز كچە كوردێكی عێراقی تەمەن ١٨ساڵ كە پڕە لەخەون و گەشبینی و ھەموو كارێكی ئەنجام دەدا بۆ بەدیھێنانی خەونەكانی ، لیستێكی ئێجگار زۆری لە ئامانج و ئارەزووی ھەبوو .

* یەكەم ھەنگاوی بۆ بەدیھێنانی خەونەكانی سەفەركردن بوو
بۆ كۆریای باشوور بەھۆكاری خوێندن لەبەشی بازرگانی .....
زۆر بەجۆش و خرۆشەوە باوەشی كردەوە بۆ كەش و ھەوا و كلتوری ئەو وڵاتە ھەستی بە بونێكی گەورە ئەكرد دڵخۆشیەك كە لە ڕوحیەوە ھەستپێكراو بوو .
خواردن جل ئاھەنگ و جەژنەكان ھەموو تاقی دەكردە وە و بەژداری دەكرد . ئەو زۆر ئارەزووی ھەبوو لە شوێنەوار و كلتور و زمانی نوێ ھەربۆیە ھەستی بە بۆنی نیشتمان ئەكرد لەوێدا.
نێرگز كەسێكی ڕوخۆش و كۆمەڵایەتی بوو ھەر زوو توانی تێكەڵ بەخەڵك بێت و ھاوڕێ و دۆست دروست بكات .
لە قۆناغی دووەمی زانكۆ لە سەرەتایی وەرزی زستانی ٢٠١٩دا لەگەڵ كۆمەڵە ھاوڕێیەك بڕیاریاندا بۆ گەشتێك بڕۆن بۆ شاری دایگۆ (كە بەیەكێك لە شارە ھەر جوان و گەشتیارەكانی كۆریای باشوور دادەنرێت) بۆ چێژ بینین لە ساتەكانیان و بۆ ماوەیەك دوربكەونەوە لە پاڵەپەستۆ و خوێندنی زۆر .

نێرگز بۆ جاری یەكەم بوو ڕوو لەو شارەبكات زۆر بەپەرۆشەوە ھەموو شوێنە گەشتیارەكان دەگەڕا ، لە چێشتخانەیەك خواردنێكی دەریای لەگەڵ ھاوڕێكانی دا خوارد و باسی یادگاری و قسەی خۆشیان دەكرد .  تێبینی بەفرێكی زۆر لەسەرخۆی كرد ئەویش بەوە زۆر دڵخۆش بوو چونكە حەزێكی زۆری بۆ بەفر ھەبوو
تامەزرۆی دەكرد جیھان بەیەك ڕەنگ بەتایبەت ڕەنگی سپی ببینێت . ھەر بۆیە بە ھاوڕێكەی كەناوی (لۆرا) بوو وت :
نێرگز : لۆرا ئەڕۆمە دەرەوە
ڕۆشتەوە دەرەوە و لەگەڵ بەفرەكان سەمای ئەكرد و بەدەوروبەری خۆیدا ئەسوڕایەوە زۆر خۆش حاڵ بوو تا تێبینی گەنجێكی كرد كە خەریك یاریكردنی Basketball بوو.

‏تێبینی :
نێرگز كەسێك بوو كە زۆر حەزی لەیاری Basketball دەكرد
لە قوتابخانە ھەمیشە ئەو یاریەی لەگەڵ ھاوڕێكانی دەكرد
ھەمووكات بەخۆی دەوت ئەگەر لە ئاینی ئیسلامدا گوناح نەدەبوو بەھۆی پۆشاكەكانیانەوە  ئەوا بەدڵنیایەوە دەبوم بە باشترین یاریزان بۆ ئەوە ئامادەم بجەنگم دژ بە ھەموو جیھان

* زۆر سەرسام بوو بە شێواز و لێھاتوویەی یاریكردنی ئەو گەنجە. لەبەر ئەوەش زۆر تێبینی كاتی نەكرد ، بە نھێنیەوە سەیری دەكرد  و ھەوڵی دا ڕوخساری ببینێت بەڵام نەی توانی بەھۆی كەمی ڕووناكی و دووری  نێوانیان .

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now