8_ 아파 (ئازار )

146 26 4
                                    

هەموو مرۆڤێک  بە نهێنی کۆمەڵێک ئازاری هەیە ....  جگە لەخۆی کەس درکی پێ ناکات ... کەچی زۆرجار ئێمە پێیان دەڵێین سارد و سڕ ... لە کاتێکدا ئەو لە ئازاردا دەکوڵێت....
مەرج نیە ئەوەی ئەیبینی هەموو ڕاستیەکان بێت ، هەر بۆیە ناتوانی دڵنیایی تەواو بدەیت لەهیچ شتێکدا .....

***نێرگز چاوەڕێی کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو و یونگی نەهات هەر بۆیە بە نا ئومێدی گەڕایەوە سیئۆل .

**لەناو پاسەکە

نێرگز : لۆرا پێم وایە ئەو هەستە تەنها یەک لایەنە یونگی هەمان هەستی نیە بۆم

لۆرا: لەوانەیە نەیتوانی بێت

نێرگز : وانیە من ئەزانم ئەو هیچ هەستێکی نیە ئەگەر نا پێنج دەقە زۆر نیە ئەگەر بهاتبایە

لۆرا : کەواتە تۆش خەم بۆ کەسێکی وا مەخۆ

نێرگز : بەدەست خۆم نیە دڵم زۆر ئازارم ئەدا
( بەدەستی چاوەکەنی شاردەوە و ئەگریا )

لۆرا : تکایە وا لەخۆت مەکە  ، ئەوە هەستێکی جەند ڕۆژەیە لەبیرت ئەچێتەوە
( بەگریانەوە قسەی بۆ ئەکرد ، زۆر دڵتەنگ بوو کە نێرگزی بەو جۆرە بینی )

بۆلای یونگی
** بەدەم کارکردنەوە

جیهۆپ : هیۆنگ ڕۆشتی بۆ خواحافیزی کردن لە نێرگز؟

یونگی : نەخێر

جیهۆپ : بۆچی؟
(تۆزێ بەسەرسوڕمانەوە سەیری کرد )

یونگی : بەو ڕادەیەش بێ ئیش وکار نیم

جیهۆپ : دوێنێ ئەو زۆر نیگەران بوو کە هات بۆئێرە

یونگی : ئم
(سەیری نەکرد جونکە بێ تاقەتی لەسەر ڕوخساری بوو ، نەی ئەویست هەستی پێ بکا )

***یونگی کارەکەی تەواو کرد ئەو ڕۆژە دەمەو ئێوارە بوو ئەگەڕایەوە خەیاڵەکانی وازی لێ نەئەهێنا ، ئەو کورسیەی بینی کە خۆی و نێرگز لەسەری دانشتبون لەدوای فیستیڤاڵەکە

+یونگی
ڕقم لە ماڵئاوایی کردنە ، ئەوە بەئازارە ، ( دەستی لەسەر دڵی دانا ) بۆچی هەست بەئازار ئەکەی. ئەوە تەنها کەسێکی ئاسایی بوو ،

(گفتوگۆی نێوان دڵ و ئەقڵی یونگی )

ئەقڵ : من هیچ هەستێکم بۆی نیە

دڵ : کەواتە بۆچی ئێستا بیری لێ ئەکەیتەوە

ئەقڵ : من بیر لەئەو ناکەمەوە بۆخۆم تەنها دەمەوێ لێرە هەوایەک هەڵمژم

دڵ : درۆ لەگەڵ خۆت مەکە تۆش باش ئەزانی ئێرە کوێ یە

ئەقڵ : نازانم شتەکە گەورەمەکە

دڵ : لێرە بۆیەکەمین جار لەبەرامبەر کەسێکدا گریایی دوای ماوەیەکی زۆر لەدوای مردنی باوکت ، بۆیەکەمین جار لای کەسێک هەستت بەئاسودەیی و دڵنیایی کرد

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now