5_ 아버지 (باوك)

170 28 2
                                    

زۆر خۆشبەختن ئەو مرۆڤانەی کە پەناگەیەک ئەدۆزنەوە بۆ باسکردنی ئازارەکانیان و ترس و نیگەرانیەکانیان چ هەستێکە کە تۆ کەسێکت هەبێ بتوانی لەسەر شانی بگری ....
هەستەکانتان دەرببڕن ئەگەر نا قسە نەوتراوەکان هەمیشە بەشێک لە روحی تۆ ئەکوژن .... 

*نێرگز ئەچێت بۆ لای یونگی

نێرگز : دوای ئیش کاتت هەیە ؟

یونگی : بۆ ؟ شتێکت پێویستە؟

نێرگز : تۆ وەڵامی پرسیارەکەم بدەوە جارێ

یونگی : بەڵێ کاتم هەیە

نێرگز : باشە چاوەڕێت ئەکەم تا ئیشەکەت تەواو ئەکەی

یونگی : باش

*یونگی
ئەمە ئیش چی بەمنە ؟ بۆچی ئەیەوێ قسەبکات ؟ ئاه من بۆ بیری لێ ئەکەمەوە دڵنیام شتێکی بێ مانایە

نێرگز:
تۆبڵێی ڕازی بێت ؟ ئای خودایە خۆم توشی چی کرد من شەرم ئەکەم ئێستا چۆن پێی بڵێم نا نا من بەهێزم قسەیەکی ئاسایە خۆ داوای کۆشکی لێ ناکەم پێویست بە ترس ناکات .. ئافەرم بۆ من هەر ئەوەیە

* ئیشەکەی تەواو کرد و دەرچوو لە دوکانەکە

نێرگز : ئەتوانین ئێستا قسەبکەین؟
یونگی : بەڵێ ... فەرموو
نێرگز : ئا... هم .. ااااا
یونگی : قسەبکە خۆ ناتخۆم ههههه
نێرگز : هینە ئەوەیە
یونگی : چیە؟
نێرگز :( چاوەکانی داخست و بەخێرایی وتی ) ئەتوانیت بێیت لەگەڵم بۆ ڤیستیڤاڵەکە ؟؟
( بە هێواشی وردە وردە چاوەکانی کردەوە و سەیری یونگی کرد)

یونگی : نەخێر

نێرگز : ( بە ڕوخسارێکی شۆک و شەرمەزاربون) بۆچی ؟

یونگی : ببورە بەڵام کاتم نیە

نێرگز : ( بە بۆڵە بۆڵ لەژێر لێوە وە بە چاوێکی خەمبار سەیری یونگی کرد ) تۆش ناتەوێت لەگەڵم بێیت ؟ بۆچی هەموان بەو جۆرەن بۆ کەس نایەوێیت ...

یونگی : ئەی بە هاوڕکانت بڵێ

نێرگز : ئەوانیش پێیان ناکرێ

یونگی : بەداخەوە زۆر بەپەرۆش بویت هەتاوەکو بڕۆیت بۆ ئەو ڤیستیڤاڵە بەڵام هاوڕێت بۆ چیە بەتەنها بڕۆ

نێرگز : بەڵام ڕێگە نادەن بەتەنها ئەبێ هەر دوو کەس یان زیاتر بن .....

نێرگز : ببورە بەڵام گوێم لە قسەکانی تۆ و جیهۆپی هاوڕێت بوو

یونگی : قسەی چی ؟

نێرگز : کە کەسێکت پێویستە بۆ ئەوەی چاودێری دایکت بکا تاوەکو دەرویت بۆ سیئۆل و دێیتەوە

یونگی : ئێ مەبەستت ؟

نێرگز : من ئەتوانم چاودێری دایکت بکەم بەڵام بەرامبەر ئەوە تۆ بێیت لەگەڵم بۆ ئەو ڤیستیڤاڵە

یونگی : یانی ئەتوانی چاودێری کەسێکی نەخۆش بکەی ؟

نێرگز : بەدڵنیایەوە ئەتوانم کاتێ لەوڵاتەکەی خۆم بووم بۆ ماوەی دوو ساڵە هاوکاری داپیرەم کرد لە بە خێوکردنی باپیرەم نەخۆش بوو لەسەر جێگە بوو

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now