خۆزگە بەئازارترین وشە لە دونیا جونکە مرۆڤ لە نائومێدیە ئەیڵێ
هەموو شتێک کۆتایی هات بۆ نێرگز بەڵام یونگی هێشتا شتەکان وەکو خۆیەتی تەنها ئازار و برینێکی تری بۆ زیاد بوو
***کە نامە و یاداشتەکەی خوێندەوە تێکشکا
یونگی : خودایە من نازانم ئازار بخۆم بۆ کام لە بەدبەختیەکانم بێ باوکی دایکی نەخۆش برایەکی سەربەکێشە یا هەژاری یاخود بۆ نێرگز ، ئەمانە زۆر زۆرن بۆ من چۆن ئەم بارە قورسە لەسەر شانم هەڵبگرم .....
خۆزگە ئەو ڕۆژە ئەڕۆشتم بۆ قاوەخانە و خواحافیزیم لێ دەکرد خۆزگە پێم دەوت منیش ئەوم جەند خۆش ئەوێ خۆزگە بۆجارێکیش بێت بەنەرمی و خۆشەویستیەوە قسەم لەگەڵی ئەکرد.....
خۆزگە ئەکرا هیچ نەبێ نێرگز زیندوئەبوایە
(زۆر بەقوڵی دەگریا هەستی ئەکرد دونیا بەسەریدا ڕوخاوە ، هەستی ئەکرد بەشێک لە ئەو مردوە )ئاخر ئەم هەموو ئازار و نائومێدیە ڕوو لەهەرکەسێ بکات هەر کەسێکی دڵ ڕەق و ساردی وەک من دروست ئەکا ، کەواتە بۆچی لۆمەم ئەکەن ، ( هاوڕێیان ئێوە پێتان وایە ژیانکردن لە کۆمەڵگا ئاسانە)
( ئەو قسەی نێو کەوانەکە قسەی یونگی خۆیەتی لە لایڤێک وتێتی )...ئەو خۆی بەتاوانبار ئەزانی بەرامبەر مردنی نێرگز جونکە ئەو نەخۆشیە لە ئەنجامی خەفەت و قەلەقی و پاڵەپەستۆ دروست بوو بۆ نێرگز ...
بەڵام هیچ پەشیمانیک هیچ خۆزگەیەک سودی نەبوو ژیانی لەگەڵ ئەو پەشیمانی و نائومێدیانەی بەڕێ کرد کە هەموو ڕۆژێک ئازاری ئەدا ، هەموو ڕۆژێک وەکو یەک بوو بۆی ، زیاتر لە جاران نەفرەتی لەم ژیان و کۆمەڵگایە ئەکرد ، خێزانەکەی هەوڵیان ئەدا یارمەتی بدەن بەڵام ئەوە سودی نەبوو جونکە یونگی لەگەڵ ناخی خۆیدا خۆی یەکلای کردبوەوە ، کە هیچ شتێکی باش بۆ ئەو ڕوونادا .....***مرۆڤ ئەگەر خۆی هەوڵ نەدا یارمەتی خۆی بدات هیچ کەس ناتوانێ یارمەتی بدا جونکە مێشک ، هەست ئەندامەکانی جەستە هەمووی تەنها موڵکی ئەوە بە فەرمانی ئەو ئەجوڵێتەوە ، بۆیە ئەگەر ئەو ڕەتی بکاتەوە یارمەتی خۆی بدات ئەوا هیچ کەسی تر ناتوانی هاوکاری بکا ، هەموو شتێک بەدەست خۆتە ، هەروەها خودا بەگومانی بەندەکری خۆی ئەکا ئەوە دەقی ئایەتە بۆیە وریای گومان و هەستەکانتان بن ئەبێتە ڕێگایی ژیانتان
***ئاگەداری قسەکانتان بن وریابن لە هەڵبژاردنی وشەکانتان ، هەستەکانتان دەرببڕن ، حساب بۆ دڵی کەسی بەرامبەر بکەن ، چونکە نازانن کەی کەسێک ئەمرێت و تۆش پەشیمانیک لە ناخت دروست ئەبێ
لەم ژیانە هیچ شتێک هەمیشەی نیە نە هەستەکان
نەمرۆڤەکان نە کێشە و خەمەکان ، نەخۆشیەکانیش هەژاری و دەوڵمەندیش بۆیە بزانن کاتەکانتان هەستەکانتان لەچیدا سەرف ئەکەن ... وریا بن لە هەلبژاردنی مرۆڤەکان چونکە ئەکری هەنگاوێکی هەڵە خۆت یا مرۆڤێک بکوژێ ......ئەم چیرۆکە ویستم زیاتر چەخت بکەمەوە لە هەست و ئازار و کێشەکان ، هیوادارم ئەگەر یەک کەسیش بێت سود و چێژی لێ ببینێ
بۆچونی خۆتان بڵێن یا ڕەخنە هەر شتێک ❤️
YOU ARE READING
كوڕی قاوەخانەكە
Short Storyھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە