10_ 윤기 (یونگی)

164 27 8
                                    

ژیان زۆر لەوە بێ بەزەیی ترە کەتۆ بیری لێ ئەکیتەوە ، ئەکرێ بەیەک سات هەموو خەیاڵە دڵخۆشکەرەکانت تێک بشکێنێ ، هەمیشە ژیان بەو جۆرە ناگوزەرێ کەتۆ ئەتەوێ .....
هەندێ جار کات زۆر زوو تێ ئەپەڕێ بەڕادەیەک هەست ئەکەی ساڵانێکی زۆر تەنها خەونێک بوە ....
هەرگیز هەبوە وتبێتت خوایە با ئەمە خەون نەبێ ڕاستی بێت ، خوایە ئەگەر خەونیشە بابەخەبەر نەیەم ، لەخودا پاڕابێتیتەوە ئەو ساتە بەهەر نرخێک بێت تۆ لەدەستی نەدەی ....
هەندێ خەون و ئارەزوو هەن ئەگەر تەمەنێکیشی بۆ تەرخان بکەیت ، ناتوانی بەدەستی بهێنی........

*** نامەکەی نوسی خستیە نێو کتێبێک و دواتر خۆی ئامادە کرد بێ ئەوەی سەیری کات بکا کە شەوە ، ڕۆشت بۆماڵ یونگی و لەدەرگای دا زۆر بەترس و شەرمەوە چاوەڕێی دەکرد ، خەریک بوو دڵی لە سینەی دەرەهات نەوەک یونگی دەرگا بکاتەوە ، لە شەنسی ئەو خاتوو سوو دەرگایی کردەوە ، کاتێ نێرگزی بینی کەمێ شۆک بوو جونکە ئەوە هەمان ڕوخسارە پڕشنگدارەکە نەبوو چاوە گەشەکان نەبوو کە ئەو پێشوتر بینی بوو بەڵام  خۆش حاڵ بوو کە دوای ماوەیەکی زۆر بینیەوە

خاتوو سوو : نێرگز ئەوە تۆی؟

نێرگز : سڵاو خانمەکەم

خاتوو سوو : سڵاو ئەزیزم فەرموو

نێرگز : زۆر سوپاس

*** ڕۆشتنە ژوورەوە و دانیشت بەڵام لەپڕا گوێی لە ئاوازی پیانۆ بوو ، ئاوازێکی غەمگین و هێمن بوو ، هەربۆیە بەوردی گوێی لێ ئەگرت و خەیاڵی ڕۆشتبوو ، ئەو پیانۆ یەکێک بوو لە ئامێرە دڵخوازەکانی هەر بۆیە چێژی لێ ئەبینی ....

خاتوو سوو : ئەوە یونگیە لە باوکیەوە فێری ژەنینی پیانۆ بوە

نێرگز : بەڕاستی زۆر بە جوانی ئەیژەنێ

نێرگز : خاتون من هاتووم ئەم کتێبەت پێ بدەم بیدەیتە یونگی

خاتوو سوو : بوەستە با بانگی بکەم خۆت بیدە دەستی

نێرگز : ( بەشڵەژاویەوە ) نا نا خاتون پێویست ناکا من کارێکی بەپەلەم هەیە پێویستە بڕۆم تۆ تەنها ئەم کتێبەی بدەرێ

خاتوو سوو : بەسەرچاو کچم

نێرگز : ئێستا بەیارمەتیت ئەبێ بڕۆم

خاتوو سوو : بەخێربێت ئەزیزم

نێرگز : خوات لەگەڵ

خاتوو سوو : خوات لەگەڵ

*** گەڕایەوە و بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی وەڵامی یونگی ئەکرد ، هەر بۆیە بەیانی هەر هەستا لەخەو وەک هەمیشە لۆرای هەڵسان لەخەو و زۆری لێ ئەکرد بچن بۆ قاوەخانە بۆ کۆتا جار بەڵام لۆرا ڕەتی دەکردەوە

نێرگز : تکات لێ ئەکەم تەنها ئەم جار با بڕۆین بەڵێن بێت جارێکی تر ناویشی ناهێنم با بۆ کۆتاجار بیبینم

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now