2_ 정당성 (دادپەروەری)

264 38 10
                                    

یونگی ماڵێكی سادە و پڕ خۆشەویستیان ھەبوو
باوكی كەسێكی پیانۆ ژەن بوو ، گەورەترین ئارەزووی ئەو ئەوە بوو ببێتە پیانۆژەنێكی سەركەوتوو و چێژی لە پیانۆ ژەنین وەرئەگرت ، بەڵام بەھۆی لاوازی باری دارایی خێزانەكەی دەستی لەو خەونە ھەڵگرت و كرێكاری ئەكرد بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان .
بەڵام ھەر كاتێك نیگەران بوایە پیانۆی ئەژەنی و یونگی لەتەنیشتی زۆر بە چێژەوە گوێی لێ ئەگرت ئەوەیش باوكی دڵخۆش كردبوو كە یونگی ئەبینێ گرنگی بە میوزیك ئەدا بۆیە ھەركاتێك ھەلی بۆ برەخسایە فێری یونگی دەەكرد ئەو كەسێكی زۆر میھرەبان بوو. لەگەڵ ئەوەی كە ھاوسەرەكەی نەخۆش بوو (نەخۆشی ڕەبوو) ئەوە زۆر گرنگی پێ ئەدا و ھاوكای ئەكرد لە كارەكانی ماڵەوە
یونگی برایەكی بچوكی ھەبوو ھەندێ كات ھەستی بە غیرە ئەكرد لێی چونكە پێی خۆش نەبوو خۆشەویستی دایك و باوكی دابەش بكات لەگەڵ یەكێكی تر ھەرجەندە برایشی بێت ، ئەو خاوەن باوكێكی میھرەبان و ماندوو و دایكێكی نەخۆش و برایەكی عەجول بوو ، ئەو كەسێكی رووخۆش و خۆشەویست و چالاك بوو ھەندێ جاریش عەجول بەڵام لە گەڵ گەورەبونیدا زۆرشت گۆڕان باوك و دایكی ئەیان ویست بخوێنێ و ببێ بەفەرمانبەری حوكمەت بۆ مسۆگركردنی داھاتووی بەڵام ئەو گرنگی بە بەوە نەئەدا دواتر مردنی باوكی و نەخۆشی دایك و بەرپرسیارێتی خوێندنی براكەی زۆرشتی لێ سەندەوە خوێندن خەونەكانی چێژی ژیان گەنجی ھەمووی ، لەگەڵ تێپەڕ بونی كات یونگیەكی توڕە و ڕەشبین و بێزار دروست بوو ......

بۆلای ڕووداوەكان 👇

* ھەمووان یونگیان بە دەستدرێژی كەر و بێ ڕەوشت ناوبرد

یونگی : بێ دەنگ بن ئێوە كە ھیچ شتێكتان بە چاوی خۆتان نەبینیوە چۆن دەتوانن بڕیار بدەن
كچەكە : درۆ ئەكا (بەگریانێكی دروستكراو)
یونگی : بێ دەنگ بە ئافرەتی بێ شەرم

*خەڵك تەلەفۆنی بۆ پۆلیس كرد و ھاتن ئەویان برد نێرگز ھێشتا سەیر ڕووداوەكان ئەكا بێ ھیچ كاردانەوەیەك

پۆلیس : تۆ چۆن بوێری ئەوە ئەكەی دەست بۆ كچێك ببەیت ؟؟ (بەھاواركردنەوە)
یونگی : گەورەم بڕوابكە درۆ ئەكا من تەنھا ئەمویست ئەو ورچەی لێ بستێنم كە لەدوكانەكەم دزیبوی
پۆلیس : چی بەڵگەیەكت ھەیە بۆ ئەوە ؟؟ بیسەلمێنە
یونگی : ئاخر گەورەم چۆن بیسەلمێنم
یاریەدەری فەرماندە : گەورەم كامێراكانی چاودێری دەری ئەخەن كە ڕاست ئەكات یان نا
فەرماندە : خێرا بڕۆ پشكینین بكە و بۆم بێنە
یاریدەدەری فەرماندە : بەسەرچاو گەورەم

*یونگی كەمێك ترسا و شڵەژاو بوو بیری لای خێزانەكەی بوو

یاریدەدەری فەرماندە : گەورەم بەدواداچونم بۆی كرد و پشكنیم بەڵام بەداخەوە كامێراكەی نزیك ڕووداوەكە خراپ بووە

* ئای لەو شەنسەی من خوایە یارمەتیم بدە

* لەناكاو خوا فریاتدەرسێكی نارد تاوەكو لەو بارودۆخە ڕزگاری بكات
*خودا لەحەقی خۆی خۆش ئەبێت بەڵام لە حەقی بەندەكەی نەخێر

كوڕی قاوەخانەكەΌπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα