خۆشەویستی ... هەستێکی زۆر جوان کە بەرەو دونیایی خۆتت ئەبا ، منداڵەکەی ناخت نیشان ئەدا ، جۆرە شێتیەک لەخۆتدا بەدی ئەکەی کە هەرکات بیرت دێتەوە پێ ئەکەنی ...
مرۆڤ پێویستە چێژ لەو هەستە ببینێ ، گرنگ نیە کەسی بەرامبەر هاوبەشی ئەو هەستەت دەکات یان نا ، گرنگ بونی هەستێکی پڕاوپڕ لەجوانیە کە دەکرێ مرۆڤ بەهەموو بونیەوە خۆی بکاتە قوربانی.
خۆشەویستی عشق دەستبەرداربونی خودە بۆ مەعشوق...نێرگز : بۆ هاوار ئەکەی ئەوە تەنها ڕەسمێکە هههه
یونگی : سەیری وێنەی من مەکە
نێرگز : خۆ نایخۆم 🤭
***یونگی برۆکانی گرژ کرد و سەیری ئەکرد ، لەیەک کاتدا هەم ترسناک دەرئەکەوت هەم کۆمیدی ...
نێرگز : کاری من تەواو بوو پێویستە برۆم
خاتوو سوو : تکایە ئەمشەو لێرە بمێنەوە شەو دڕەنگی کردوە
نێرگز : سوپاس خانمەکەم بەڵام پێویستە بڕۆم
خاتوو سوو : حەزم ئەکرد لێرە بویتایە ....
یونگی کوڕم بیگەیەنە ماڵەکەی ، بەم شەوە باش نیە بەتەنها بڕواتەوەنێرگز : پێویست ناکات خۆم ئەڕۆم
یونگی : بۆستە با حومامێک بکەم خۆم ئەتگەیەنم
نێرگز : نەخێر سوپاس
+یونگی
بەس بزانم ئەم کچە بۆنە عیناد و کەلە ڕەقە ، یانی چی ئەیەوێ بەتەنها بەم نیوە شەوە بڕواتەوە ، بۆ وام لێ ئەکا توڕە بم*** نێرگز خواحافیزی کرد و بەتەنها ئەگەڕایەوە ماڵەوە ،
لەڕێگادا دوو گەنجی سەرخۆشی بینی ، دوو گەنجەکە سەیریان ئەکرد و قسەیان ئەکرد هەستان و بەرەو ڕووی نێرگز ڕۆشتن ، نێرگز هەستی بەترسێکی زۆر کردنێرگز :
بۆچی واسەیر ئەکەن ئای من زۆر ئەترسم تکایە خوایە بمپارێزە
( چاوەکانی فرمێسک بوو و دەنگێکی لەرزینەوە وای ئەوت و خێرا هەنگاوی ئەنا )یونگی : پێم نەوتی چاوەڕێم بکە
نێرگز : ( ئاوڕی داوە ) یونگییی!!!!!!🥺
یونگی : بەڵێ کچە عینادەکە
نێرگز : ( هەنگاوێک چوە دواوە و بەترس و لەرزینەوە بەهێمنی قۆڵی چاکەتەکەی گرت و سەیری چاوەکانی کرد وتی) زۆر سوپاس بۆئەوەی کە لێرەی
*** دوو گەنجەکە کە یونگیان بینی رۆشتنە دواوە
یونگی : بۆچی بەقسەت نەکردم و خۆت تەنها چویتەوە ، نازانی ئەوە ترسناکەوە
( بەهاوارکردن و نیگەرانیەوە وای وت)نێرگز : ببورە
( چاوەکانی خستە خوار و هەستی بە پەشیمانی کرد )
یونگی : ترسایی؟نێرگز : لەژیانمدا یەکەمجارە کەسێکی سەرخۆش ئەبینم زۆر ئەترسام شتێک بکەن
YOU ARE READING
كوڕی قاوەخانەكە
Short Storyھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە