9_ نامە

135 26 2
                                    

ئەوە چی هەستێک کە رۆژانێک ئاواتت دیدەنی مەعشوق بێت و بدوێی لەگەڵی ، بەڵام ئەو ساتەی کە دەیبینی زمانت بوێری وشەیەک نەکا ، لەترسی ئەوەی نەکا شتێک بشکێ دڵ یا کەرامەت .....
هەندێک هەست هەندێک بەرپرسیارێتی و هەندێک پرسیاری بێ وەڵام وشە نەتراوەکان ئەمانە هەریەکەیان بەشێک لەروحە پڕشنگدارەکەی تۆ ئەبات .. کە ڕۆژێک سوتفە سەیری ئاوێنە ئەکەی خۆت ناناسیتەوە ، ڕەنگی هیلاکی لە سەر ڕوخسارت و هەستی پیری لەناخت ئەبینی......

(لەم پارتەوە ئیتر زیاتر بەشێوەی گێڕانەوە چیرۆکەکە باس ئەکرێ واتا گفتوگۆی کەمترە)

نێرگز کە چاوی بەیونگی ئەکەوێ هەست بە بێ هێزی ئەکا لە قاچەکانی هەر جارێک نێرگز لەناخەوە هەست بە ئازار بکات قاچەکانی بێ هێز ئەبێت بۆیە بینینی یونگی هیزی لە قاچەکانی نەهێشت دوو هەنگاوی نا و لەسەر قاچەکانی کەوت هەر زوو هەوڵی دا هەستێتەوە سەر قاچەکانی پەشۆکاو بوو وەکو کەسێکی بەساڵاچو(پیر). بەڕێگادا ئەڕۆشت ، یونگی کە بەو جۆرە نێرگزی بینی لاواز و بێ هێز ڕوخسارێکی مات و کز لەدڵەوە هەستی بەئازار و تاوان دەکرد ( یونگی بەهەستەکانی نێرگزی ئەزانی جونکە چاوەکانی هەموو شتێکیان ئەوت )
ویستی بڕوات یارمەتی بدا بەڵام گەڕایەوە دواوە کە کیۆهیۆنی بینی چۆن گرنگی پێ ئادات .... هەستێکی غیرە لە چاو دڵی یونگی دا بوو کە نەیئەتوانی بیشارێتەوە دەستەکانی توند گرتبوو، هەرکەسێک بیبینیایە هەستی پێ ئەکرد

کیۆهیۆن : ( بەترسەوە) نێرگز تۆ باشی ؟ چیت بەسەرهاتوە ؟

نێرگز : ( بە دەنگێکی نزم ) باشم

کیۆهیۆن : بابتگەیەنمە ماڵەوە

نێرگز : نەخێر خۆم ئەگەڕێمەوە

یونگی : تۆ باشیت خاتون

نێرگز جوابی نەداوە تەنها سەری بە واتای بەڵێ جوڵاند و سەری خستبوە خوار لەترسی ئەوەی فرمێسکەکانی نەبینن ... کیۆهیۆن لەبەر نیگەرانی بۆ نێرگز بیری چوو سلاو لە یونگی بکا

کیۆهیۆن : سلاو یونگی

یونگی : سڵاو هیۆن

کیۆهیۆن : چۆنیت باشی ، ساڵانێکە تێ پەڕیوە لە بینینت

یونگی : سوپاس باشم ، ڕاستە ماوەیەکی زۆرە

کیۆهیۆن : ئەوە نێرگزی هاوڕێمە ، نێرگز ئەوەش یونگیە هاوڕێی ئامادەیمە

یونگی : خۆش حاڵ بوم

نێرگز : هم
( سەری جوڵاند بۆ خوارەوە )

کیۆهیۆن و یونگی هاوڕێی نزیکی ئامادەیی بون ، کە هەردووکیان زۆر گرنگیان بە یاری سەلە ئەدا هەمیشە منافەسەیان ئەکرد بۆ باشترکردنی ئاستی خۆیان وەکو یەک لە خوێندنیش لاواز بون ، ڕۆژێک یاریەک ڕێک خرا بۆ هەڵبژاردنی یاریزانێک بۆ تیمی نەتەویی کۆریا هەردوکیان بەڵێنیان بەیەک دابوو باشترینی خۆیان پێشکەش بکەن ئەگەر هەریەکێکیان هەڵبژێدرا ئەوی تر پاڵپشتی ئەبێ ، هەردوکیان بەباشی خۆیان ئامادەکرد و یاریان بە لێهاتوی کرد ، یونگی توانی ٣خاڵ تۆماربکا لە دەقەکانی کۆتایی و ببێتە هۆی سەرکەوتنی تیمەکەی کە بەدوو خاڵ لەدواوە بون ، سەرۆکی لیژنەکە یونگی هەڵبژارد بۆ گروپی نەتەوەیی کۆریا بەڵام دواتر یونگی بەهۆی مردنی باوکیەوە وازی لەهەموو شتێک هێنا و کیۆهیۆن لە جێگەی ئەو ڕۆشت ، یونگی نەی توانی پاڵپشتی هیۆن بکا بۆهۆی سەرقاڵی بەئیش و خێزانەکەیەوە بۆیە ماوەی جەندین ساڵە یەکتریان نەبینیوە هەر چەندە کیۆهیۆن جەندین جاریش هاتوە بۆ دایگۆ بەڵام ئەو دوورەیە و مەشغوڵیەت هاوڕێیەتیەکی کاڵ کردبوەوە .....

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now