4_ feeling

227 30 60
                                    

سەركەوتن و شكست بەشێكن لە سروشتی ژیان ، مرۆڤ ھەمیشە لە ھەوڵدان دایە بۆ سەركەوتن و بینینی ئەنجامی ھەوڵدانەكە بەڵام بێ ئاگایە چێژ لە خودی ئەو ھەوڵانەیە كەئەیدا نەك ئەنجامەكە ، وەك (گابرێل گارسیا مارگێز لە وەسێتنامەكەی دا) دەڵێت : زۆر لە ئێوەوە فێربوم ئەی مرۆڤ ، تێگەشتم ھەمووان ئەیانەوێ لە لوتكەی چیادا ژیان بكەن بێ ئاگا لەوەی ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا ، نەك خودی لوتكەی چیاكە كە خەونی پێوە ئەبینن......
شتێك ھەیە لەكاتی شكستدا ھەرگیز لەبیری مەكە ئەوەش ئەوەیە ھەر شكستێك شتێكت فێردەكات و شتێك لەتۆدا گەشە دەكات .

*نێرگز خاڵەكە تۆمار ناكات و شكست دێنێ ، یاریەكەش كۆتایی دێت

یونگی : یەس بردمەوە ( زۆر بەدڵخۆشیەوە ئەوەی وت)
نێرگز : باوەڕناكەم جۆن ئەوە ڕوویدا
( چاوەكانی پڕ بوون لە فرمێسك)

*یونگی : ھەربەجدی ئەو كچە بۆ دەگری خۆ ئەمە یاری جیھانی نیە كچان بۆ ھێندە دڵ ناسكن یەڵە بەمن چی

نێرگز : پیرۆزت بێت شایستە بویت
( بەچاوێكی سوری پڕ فرمێسك و دەنگێكی پڕ لە بێ تاقەتی)

یونگی : سوپاس تۆش باش یاریت كرد

* كاتێ یونگی چاوەكانی نێرگزی بینی بەغەمباری ، دڵخۆشیەكەی لەسەر ڕووخساری وون بوو چونكە نەی ویست بەو جۆرە ھیچ كەسێ ببینێ

یونگی : ھێی خاتون ھیچ شكستێك كۆتایی ژیان نیە ھەوڵبدە خاڵە لاوازەكانت بدۆزیتەوە و بەھێزتر بگەڕێیتەوە بۆ ئێرە

^نێرگز تەنھا سەیری كرد و ڕۆشت

* لۆرا و ڕۆھی بەخێرای ڕۆشتن بۆ لای نێرگز

نێرگز : تكایە ئەمەوێ بەتەنھا بڕۆم

لۆرا : بۆچی بەو ڕادەیە بێ تاقەتی ؟ ئەوە تەنھا یاریەك بوو

ڕۆھی : گیانەكەم وەرە با پێكەوە بچین جەوێك بگۆڕین ئەم یاری و شتە بێ مانان و منداڵانەن

نێرگز : من ئەڕۆم نامەوێ گوێم لەھیچ بێت ، با ھەوایەك ھەڵمژم

*لۆرا ئەیزانی كە نێرگز كەلەی ڕەقە و كاتێ بێ تاقەتیشە پێی خۆشە بەتەنھا بێت بۆیە بە ڕۆھی وت كە وازی لێ بێنێ و بڕۆن

یونگی : ھۆپی ئەو كچە بەجدیەتی وا ئەگری بۆ یاریەك

ھۆپی : خەتایی تۆ بوو

یونگی : من بۆ ؟ من چیم كردە؟ ئەو خۆی ویستی یاری بكات ، كە دۆڕاش ئەبێ ئاسایی وەری بگڕێ و قبوڵی بكا

ھۆپی : بەڵام تۆ قسەی ڕەقت كرد و دڵیت ئازار دا بۆچی وات كرد

یونگی : ئاخر .....😔 من مەبەستی ئەوەم نەبوو ئازاری بدەم

ھۆپی : بۆناچی داوای لێ بوردنی لێ بكەی

یونگی : ھیچم نەكردوە كە شایستەی داوای لێ بوردن بێت

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now