ℐ𝒯𝒜ℒℒ𝒴
ℛ𝒪𝒴𝒜ℒ 𝒞𝒜𝒮𝒯ℒℰ
______________꧁༆꧂_____________
فێرناندینۆ:-چیتر؟
کاڕمێلۆ:-ئێمە باکوورمان دەوێ وە ئازادی و بڕێکی زۆر لە پارە
ئای خودایە خۆ من ووتم ئەوە بێئابڕوە !!گشت ژوورەکە بووە دەنگی چپە چپ کردنی پیاوانی شاهانە تەنانەت پاشاش کەمێک سەرسوڕماو بوە خۆ ئەو پیاوە داوای باشترین بەشی وڵات دەکا چیە ئایا گەمژەیە!؟
دوای ماوەیەکی کاتی لە بێدەنگ بوونی پاشا هێشتا ئەو چەتانە بە شێوەیەک دانیشتبوون وەک ئەوەی هەر هیچ شتێک لە ئارادا نەبێ
فێرناندینۆ:-باشە ڕێکەوتین
کەواتە دووبارە شۆکێکی تر !دڵنیام پاشاکەمان شێت بووە پێویستە دکتۆرێکی زۆر باشی بۆ بدۆزمەوە!چۆن ڕازی دەبێ!؟ ئەی چی ئەگەر ئەو چەتانە تەواوی باکوریان وێران کرد !؟ گشت پیاوانی کۆشک ناقایل بوون بەو بڕیارە بەڵام دەیانزانی یەک قسەی تر بکەن پاشا ملیان دەپەڕێنێت
ئێنزۆ:-کەواتە ..ئێمە ئەمشەو دەمێنینەوە وە بەیانی بەڕێ دەکەوین وە پێویستمان بە کەرستەو پارەی زۆر دەبێ باشتر دەزانی ئەو گەشتانە ماوەیەکی کەم ناخایەنن ئەوە بە ڕێژەی کەمەوە ساڵێک و نیو یاخود سێ ساڵ دەخایەنێت ،وە وڵامی ئەوەت نەدامەوە بۆچی داوات کرد زووتر لە تاقمەکەمان بێین بۆ کۆشک؟!
قژ زەرد بۆچی هەر ئێستا ناڕۆن چونکە بە تەواوی بێئارام ماومەتەوە! وە بۆ یەکەم جار مێشکە بەتاڵەکەت کاری کرد بۆچی ئێوە زوتر هاتن ؟ بوەستە قژ زەرد من وڵامم پێیە ..بێگومان بۆ بێبەختی منە !
فێرناندینۆ:-باشە ئەمشەو مێوانداریەکی باشتان دەکەین وە تاوەکو دەکرێ پێویستە پەلە بکەن لە گەشتەکەتان کوڕەکەم تاهەتایەی لە دەست نیە وە کەرستەو خۆراکی تەواوتان دەبێ وە من پەیامێک بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ دەنێرم کە لە هەر کوێیەک پێویستتان بە شتێک بوو بڕۆن لە کام وڵات نزیکن بیهێنن وە بەڕاستی ویستم ئەم کۆبونەوەیەی بە تەواوی نهێنی بێت هەموو کەس وادەزانێ ئێوە دواینیوەڕۆ دەگەن بە کۆشک
ئای خوایە بیرم چوبۆوە پاشا کوڕێکی هەیە!سوێند دەخۆم ئەگەر ئامۆژنم بیزانیبا ئەوا خۆی دەکرد بەگاڵتە جار لای پاشا بۆ ئەوەی یەکێک لە کچەکانی ببن بە خۆشەویستی شازادە...ئامۆژنم!!ئای خوایە ئێستا دەنگی لە نێو هەموو کۆشکەکەیە و بانگی من دەکا ئای خودای میهرەبان من مردووم !
بەڵام بێلا ئیتر بەسە مەترسە تۆ بەیانی لێرە نامێنیت !
هەر ئەمڕۆ دەچم بۆ بەندەرەکەو خۆم حەشار دەدەم لە نێو کەشتیەکەیان دواتریش لە هەر وڵاتێک لەنگەریان گرت لەوێ ڕادەکەم !
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...