𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
کاڕمێلۆ:-هەنێک یاری دەکەین
بە هێواشی لەو پیاوە نزیک بویەوە کە لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو وە دەکۆکی بەهۆی ئەوەی سنگی زۆر بە خراپی بە ئەرزەکە کەوت
کاڕمێلۆ نوکی پێڵاوەکەی خستە ژێر چەنەگەی پیاوەکەو وای کرد سەری بڵند بکا
کاڕمێلۆ سەری بە بێ هیوایی جوڵاند
کاڕمێلۆ:-داماو
کاڕمێلۆ:-هەموو ئافرەت و مناڵەکان لێرە بڕۆن
هاواری کرد بۆ ئەوەی هەمووان گوێبیست ببن
سەیری ئێنزۆم کرد و بە چاوەکانم پاڕامەوە شتێک بکا بەڵام تەنها لێوەکانی جوڵاند
تێگەشتم ووتی ئەوە توانای من نیە
هەموویان بەبێ هیچ شتێک دوور کەوتنەوە تەنها پیاوەکان مابوونەوە و منیش هیچ بڕیارێکم نەبوو بۆ دوور کەوتنەوە
کاڕمێلۆ:-میرابێلا!لێرە بڕۆ
سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند هەرچەند پشتی لە من بوو وە منی نەدەبینی
فرمێسکەکانم وەک ڕووبارێک لەسەر ڕوومەتم دەکەوتنە خوارەوە
بێلا:-کاڕمێلۆ تکایە ئەوە مەکە تکایە
بە هەنسەکەوە لێی پاڕامەوە و بە هەنگاوە پڕ لە ترسەکانم تۆزێک ڕۆشتمە نزیکی
ئێنزۆ:-بێلا وامەکە ،دوور کەوە
ئێنزۆ بە چاوەکانی شتێکی دەووت کە تێینەدەگەشتم بەڵام لە حاڵێکدا نەبووم ئەو شتە شی بکەمەوە
بێلا:-ئێنزۆ تکایە شتێک بکە ،نامەوێ بیکوژن
کاڕمێلۆ:-بێلا ، هەر ئێستا بڕۆ لێرە !
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...