ناسراو

636 112 112
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℰ𝒜

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بەهێواشی لە دەرگاکەی دا






گەڕایەوە دوای ئەوەی جلەکانی گۆڕی بۆ دانەیەکی ئاسودە بۆ خەوتن






دوای کەمێ وەستان کەس وەڵامی نەدایەوە بۆیە دوبارە لە دەرگاکەی دا







دووبارە کەس وڵامی نەبوو دەستی خستە سەر دەسکی دەرگاکە و بە هێواشی کردیەوە بینی کەس لە ژوورەوە نیە ،بە ئاسودەیی ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست









بێلا:-لەکوێیە؟







بە چاوەکانی ژوورەکەی دەپشکنی بەڵام خۆ ئەو دەرزیەک نیە لە ژێر سەرینەکە یاخود لە سوچێکی ژوورەکە وون بوبێ






شانەکانی بە نەزانینەوە بەرز کردەوە و دەستی کرد بە سەیرکردنی شتەکانی ژوورەکەی






گوڵاوەکەی ئەوی بینی لەسەر مێزەکەی لێوەکانی خستە نێوان ددانیەوە و بەبێ سنور پەرۆش بوو بۆ ئەوەی هەناسەیەک لەو بۆنە هەڵمژێ





بڵندی کرد و نزیکی خستەوە لە لوتە بچوکەکەی وە سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کاڕمێلۆ





بۆنێک کە بە تەواوی سیفاتی پیاوانەی دەردەخست





لەخۆیەوە خەندەیەکی کرد و خستیەوە سەر مێزەکە










چرکەیەک کات پێویست بوو بۆ ئەوەی مێشکی بەدوای شتێکدا بگەڕێت

دەستی خستە ژێر چەنەگەی جوانیەوە

بێلا:-ئەگەر من زۆڵێکی دەریایی قۆز بووبام وێنەکانم لە کوێ دەشاردەوە ؟

چاوەکانی ژوورەکەیان پشکنی تا دوا جار لە سوچێکدا ئامانجەکەی دۆزیەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت




بێلا:چەند لێزانە!



سەیری وێنە تەواو نەکراوەکەی خۆی کرد کە بەشێکی زۆر کەمی لێ ڕەنگ کراوە




زۆر بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ کراوە





وێنەکەی خستەوە شوێنی خۆی کاتێک تێبینی کرد سندوقەکەی کاڕمێلۆ لە پێشیدایە



''Running to The Sea''Where stories live. Discover now