ℴ𝓃 𝓉𝒽ℯ 𝓈ℯ𝒶
𝒾𝓃 𝒹ℯ𝒶𝒹 𝓂𝒶ℊ𝒾𝒸ℯ 𝓈𝒽𝒾𝓅______________꧁༆꧂_____________
بێلا تەواو بوو وە گەڕایەوە دواوە بەڵام تێبینی کرد کە کاڕمێلۆ هەناسەکانی خێرا بونە و سینگی بەرز و نزم دەبێتەوە بەڵام وای دانا بەهۆی برینەکەوە بێ هەرچەند ئازاریشی نیە کەلوو پەلەکانی کۆکردەوەو کاڕمێلۆش ویستی هەڵسێتەوە
بێلا:-نەخێر! هەڵمەستەوە!
بۆناڤێنتۆ چاوەکانی بە بێزاریەوە سوڕاند
بێلا:-تکایە لە جێگاکەتدا بمێنەرەوە
بە چاوە پشیلەییەکانیەوە لێی دەپاڕایەوە
کاڕمێلۆ سوێندی دەخوارد کە دڵی دێتە دەرەوە بەڵام لە ڕووکەشدا زۆر ئاسایی بوو
بەبێ هیچ قسە کردنێک لەسەر جێگاکەی ڕاکشاو مەچەکی دەستە بریندارەکەی خستە سەر چاوەکانی
بێلا بۆ ساتێک ویستی پێی بڵێ کە دەستی نەجوڵێنێت بەڵام نەیویست ئازاری بدا و دووبارە بیری بهێنێتەوە کە ئەو ئازاری جەستەیی نیە بۆیە بە هێواشی ڕۆشتە دەرەوە
دووبارە ڕێگای گرتە بەر بۆ ژوورەکەی وە تێبینی کرد ئاسمان خەریکە تاریک دەبێ
کە ڕۆشتە خوارەوە هەنێک لە پیاوەکان خەریکی ئامادە کردنی مێزەکە بوون
بیری کردەوە کە نانی نیوەڕۆی نەخواردوە تەنانەت کەسیان نەیانخواردوە وە زیاتر بیری کردەوەو بۆی دەرکەوت کاتێک لەسەرەوە لەسەر شانی ئێنزۆ خەوتبوو ئەو کات ئەوان نانی نیوەڕۆیان خواردوە وە ئێنزۆش هەڵینەستاندوە لە خەو
کەواتە ئێنزۆش ژەمی نیوەڕۆی نەخواردوە فیلامینیۆی بینی و ڕۆشت بۆ لای
بێلا:-بەڕێزم ویستم داوای شتێکت لێ بکەم
بە خەندەوە داوای لە فیلامینیۆ کرد
فیلامینیۆ:-ئۆهـ تکایە بێلا زۆر فەرمی مەبە تەنها فیلامینیۆ بەسە ،وە فەرموو چ شتێک داوا دەکەی با بۆتی ئەنجام بدەم
بەو پەڕی میهرەبانیەوە لەگەڵ بیلادا دوا
بێلا:-کەواتە..فیلامینیۆ ئەوەی ڕاستی بێ ئێنزۆ ژەمی نیوەرۆی نەخواردوە وە بریندارە من وا بیرم کردەوە کە خواردنی بۆ ببەمە ژوورەکەی بەڵام نەمزانی چێشتخانەکە لە کوێیە
فیلامینیۆ:- بەڵێ لامان سەیر بوو ئێنزۆ لەسەر مێزی نان خواردن نەبوو بەڵام کاڕمێلۆ ووتی کە ئەو لە بەهەشتدایە بەهەرحاڵ با چێشتخانەت نیشان بدەم
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...