𝒪𝒩 𝒮ℰ𝒜ℳ𝒜𝒢ℐ𝒞ℰ 𝒟ℰ𝒜𝒟 𝒮ℋℰ𝒫
________________꧁༆꧂_______________
کاڕمێلۆ:-کەواتە بوێریت کرد ئەوە بکەی؟
بێلا:-تکایە وازم لێ بهێنە تۆ ئازارم دەدەیت
لاشەی دەلەرزی
ئەو ترساو بوو
تەنها ئەو نیە هەموو کەس لێی دەترسێ ئەو
بۆناڤێنتۆیە
ئەو پیاوێکی بێ هەستە تاکە شت گرنگی پێ بدا پیاوەکانیەتی
توندتر پەستانی خستە سەر شمشێرەکەی بۆ ئەوەی زیاتر بەر ملە بێگەردەکەی بێلا بکەوێت
کاڕمێلۆ:-دەبینم برینەکەت ساڕێژ کراوە، گرەو دەکەم ئێنزۆ کردویەتی
بێلا هیچ وڵامێکی نەداوە چ شتێک بڵێ بەرامبەر ئەو پیاوە ترسناکە؟
کاڕمێلۆ:-وڵامم بدەوە!
بە هێمنیەوە بە بێلای ووت بەڵام هەر ئەو هێمنیەییە کە بێلا دەترسێنێت
بێلا:-بەڵێ ئەو کردی تکایە بەرم بدە
کاڕمێلۆ:-بۆچی بەو ماوە کەمە بەم شێوەیە لەگەڵیدا تێکەڵ بووی؟ تۆ بەیانی ئەوت بینی ،وانەبوو؟ وە میانۆ تا ئەو ڕادەیە کارت لێی کردوە کە ماچت بکا؟
چاوەکانی میرابێلا لە شۆکدا کرایەوە کە زانی کاڕمێلۆ ئەو دیمەنەی بینیوە
بێلا:-ب...ببورە گەورەم
کاڕمێلۆ:- بۆچی ناڵێی پیرە پیاوی شێت؟ ئایا بوێری ناکەی؟
پێکەنینێکی نەرمی کرد کە هەناسەکانی بەر گوێی بێلا دەکەوتن بێلا لە دڵی خۆیدا سوێندی دەخوارد لەهۆش خۆی دەچێ
دوای ماوەیەکی پڕ لە ترس و دڵڕاوکێ کاڕمێلۆ بە هێواشی دەستەکانی شل کردەوەو بەرە بەرە بێلای بەردا بەڵام بێلای ترساو تەنانەت نەشدەجوڵا لە شوێنی خۆی
کاڕمێلۆ بە هەنگاوی هێواشەوە لە دواوەی بێلا ڕۆشتە پێشەوەی ئەو و لە بەرامبەری وەستا بۆ ساتێک سەیری چاوە سەوزە پڕ لە ترس و فرمێسکەکانی بێلای کرد
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...