𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
هێواش هێواش بە ڕۆشتنی ڕۆژەکان تێگەشتم چی ڕوویداوە لەسەر ئەم کەشتیە
هەموو شەوێک بە دزیەوە کوڕێک خواردنی بۆمان دەهێنا
لیال ووتی لەو کاتەوەی مناڵە بەم شێوەیە ئەو خواردنی پێ دەدا و ئاگاداری دەبێت
لە زاری ئەو کوڕەوە گوێبیست بووم چی ڕوویداوە
تەنانەت چەندان ڕۆژ سەرسوڕماو ببووم لەو شتانەی ئەم کوڕە ووتی
لیال کوڕی دێرێک و تاتیانایە
ئەوان کوڕەکەیان بە شتێکی زیادە و بێمانا دەزانن
بۆیە لەو ڕۆژەوەی لەدایک بووە لەم ژوورە زیندانی کراوە
ووتی ئەو تەمەنی هەشت ساڵە و تاوەکو ئێستا ڕێگەی نەدراوە بچێتە دەرەوە
تەنانەت دایکی نایەت بۆ بینینیشی
ووتی چەندین جار بۆ چەندین ڕۆژ خواردنیان پێی نەداوە
وە کە خواردنیشی پێ دەدەن بڕێکی زۆر کەمی پێ دەدەن بۆیە من شەوانە بە دزیەوە خواردنی بۆ دەهێنم
لەو ساتەوە بڕیارم دا هیچ نەبێت ئاگاداری ئەو مناڵە بم تاوەکو کاڕمێلۆ دەمدۆزێتەوە
لەوانەیە بتوانم بیگرمە خۆ کێ دەزانێت؟
بەشێک لەمن بێهیوایی بەسەریدا زاڵ ببوو
مانگێکە و کاڕمێلۆ لەهیچ شوێنێک دەرنەکەوتووە
چی ئەگەر منی چیتر بەلاوە گرینگ نەمابێت؟
چی ئەگەر چیتر منی خۆش نەوێت؟
دەهێڵێت لێرە بمێنم و تەواو ؟
ئەوە لە سیفاتی کاڕمێلۆی من نەبوو
بەهێواشی سەرچەفەکەم دا بەسەر جەستەی خۆم و لیال
لەسەر جێگا کۆنەکە پاڵکەوتبووین
بەوم خستە باوەشی خۆمەوە بۆ ئەوی هیچ نەبێت کەمێک گەرم ببێتەوە
ВИ ЧИТАЄТЕ
''Running to The Sea''
Фентезіهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...