پڕۆژە

609 116 54
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

دەمتوانی سەدان ڕۆژ بەبێ وەستان سەیری دیمەنی بەرامبەرم بکەم






ئەو پیاوە سەرنجبەرەی بەرامبەرم کە خەریکە سەرپەرشتی پیاوەکانی دەکا





بەبینینی زەبەلاحی جەستەی هەناسەکانم هێواش دەبێ





جار نا جارێک دڵم دەوەستا کاتێک لە قژە تێکەڵەکەی بێزار دەبو وە دەیخستە دواوە






سەیرکردنی لێوە سوورەکانی بەهۆی سەرماوە دەیکوشتم





لەسەر بەرمیلە دارینەکە دانیشتبووم و تەنها سەرنجم لەسەر ئەو بوو





بیرکردنەوەم لەلای ئەو شەوە بوو کە لەسەر جەستەی ڕووتی خەوتم





وە بەیانیەکەی کە هەر لەسەر جەستەی ڕووتی خەبەرم بویەوە






قسە پڕ لە گوناحەکانی بە نێو مێشکی داماومدا ڕێگایان دەگرت






ئەو کاتەی کە پێی ووتم [دەکرێ هەموو ژیانم تۆ لەسەر جەستەی خۆم بهێڵمەوە]



یاخود بۆ چەندان ڕۆژی ڕابردوو لێوە نەرمەکەی دەچەسپێنێتە سەر هەموو پێستێکی دەرکەوتوم








بە دەنگێکی بێزارکەر لە خەیاڵە وروژێنەرەکانم هاتمە دەرەوە چاوەکانم خولاندەوە لە بێزاریدا و هەناسەیەکی قوڵم دایەوە تاوەکو سەرم بسوڕێنمە دواوە





بۆ ئەوەی  ئێنزۆی گاڵتەجاڕ ببینم کە لەسەر بەرمیلەکەی پشتم  دانیشتوە و چۆن سێوەکەی دەخوا و ئەو دەنگە بێزارکەرە دروست دەکا بە ئەنقەست بۆ ئەوەی بێزارم بکا









لەکاتێکدا خۆی وا نیشان دەدا کە ئاگاداری هیچ شتێکی گێلانە نیە





بێلا:-ئەوە بوەستێنە!




چاوەکانی منیان دۆزیەوە







دەمتوانی لە سوچێکی چاوە ناشیرنەکەی ئەو حەزە گاڵتەجاڕیە ببینم بەڵام هێشتا خۆی بێئاگا دەردەخست




ئێنزۆ:-بۆچی ؟





لێوەکانم ویستیان هەبوو بۆ ئەوەی بە ڕەقیەوە وەڵامی بدەمەوە بەڵام دەستی کردەوە بە قسە کردن




''Running to The Sea''Where stories live. Discover now