باڵۆنەکان

614 124 89
                                    

𝓲𝓽𝓪𝓵𝓵𝔂

𝓘𝓝 𝓼𝓮𝓪

𝓸𝓾𝓽 𝓬𝓪𝓼𝓮𝓻𝓽𝓪

______________꧁༆꧂_____________

باشە لە کۆتاییدا ئەو خوانە پڕ چێژە کۆتایی هات مەبەستم هەموو خۆشیەک کۆتاییەکی هەیە وانیە؟

نزیکەی پێنج پیاو هەڵسانەوە بۆ خاوێنکردنەوەی مێزەکە


منیش ویستم خاوێنی بکەمەوە بەڵام ئێنزۆ ڕێگەی نەدا و ووتی کە لەسەر کەشتیەکە ئەوە کاری ئەوانەو هەر کەسەو کاری خۆی هەیە وە ئەوان حەز ناکەن کەس لە شوێنی ئەوان کارەکانیان بکا چونکە دواتر دەبێ  لە بری ئەوە کارێکی تر بکەن




بۆیە منیش لە شوێنی خۆم دانیشتمەوە و زیاتر لەگەڵ کوڕەکان تێکەڵ دەبووم

ئەو کوڕەی لە بەرامبەرمە ئەوە فیلامینیۆیە کوڕێکی زۆر خوێن شیرن و قسە خۆشە وە زۆر کۆمیدیە  !



وە ئەوی تەنیشت ئەو میانۆیە ئەو پیاوێکی هێمن و لەسەر خۆو تێگەشتوە وە ئێنزۆ ئەوەی بۆ باس کردم کە زۆر جار بۆ زۆرێک لە کارەکانیان ڕاوێژ بە ئەو دەکەن چونکە ئەو دەتوانێ کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەی بکاو زۆر باشتر بیر بکاتەوە پێم وایە منیش هاوڕام ئەو پیاوێکی بەڕێزە 



وە ئەو پیاوەی لە تەنیشتمەوەیە لە لای ڕاستمەوە ئەوا فابیۆیە خودایە زۆر خۆی بەدڵە!وە نیشانەی سەرەکیە بۆ گاڵتەکانی فیلامینیۆ


هەموو کات گاڵتە بە یەک دەکەن  وە من پێشتر ئەوانم بینیوە کاتێک لە نێو دۆڵابەکەی کۆشک بووم ،پێم وابێ ئەوان هاوڕێی نزیکن ، وە گشت تاقمەکە نێوانێکی زۆر پتەوییان هەبوو هەموو وەک برایەک وا بوون  


کاڕمێلۆ:-کەواتە کوڕەکان

دەنگێ کاڕمێلۆ لە خەیاڵەکانم دەریهێنام

کاڕمێلۆ:-هیوادارم چێژتان وەرگرتبێت وە ئەو گەشتە ترسناکە پێم وایە هەمووتان دەزانن کە لەو گەشتە مامەڵە لەگەڵ چی دەکەین وایە؟

گشت تاقمەکە سەری بۆ بەڵێ جوڵاند

مەبەستی چیە ؟

کاڕمێلۆ:-خاتوو فیلیپس مەبەستم دڕندەکانە گرەو دەکەم لە نێو دۆڵابەکە گوێبیستی بووی

گەمژە !سوێند دەخۆم ئەو دەتوانێ مێشکم بخوێنێتەوە ، ئەو گاڵتەی بە من کردوو پیاوەکان بە کەمی پێکەنین

کاڕمێلۆ:-بۆیە هەر کەسێک کە نایەوێ ئەو مەترسیە بخاتە سەر ژیانی خۆی ئەوا پێش ئەوەی کەشتیەکە بەڕێ بکەێ دەتوانێ ئێرە جێبهێڵێ فێرناندینۆ بەڵێنی داوە ئازادی پێ ببەخشێ

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now