𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
هەردووکمان ڕاچڵەکین کاتێک دەنگی یەکەم تەقینەوە هات
توند دەستی یەکترمان گرت و چاوەکانمان داخست
دووبارە هەناسەی ترساویمان دایەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی تر هات وای کرد کەشتیەکە دەست بکا بە لەرینەوە
ئیتر هیچ شتێک هێمن نەمایەوە لێرەوە دەمتوانی گوێبستی هاواری شەرکردنییان بم
هەر چرکەیەک و دەنگی تەقینەوەیەک
دەستەکانم دەلەرزین کاتێک کەشتیەکە دەلەریەوە و بنمیچە دارینەکە هاڕاوەکەی لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبوو
دەنگی تەقینەوەیەک بە گوێچکەمان ڕۆشت وای کرد هەردووکمان بە کەمی هاوار بکەین چونکە دەردەکەوت کە زۆر نزیک بێت
وای کرد کەشتیەکە زۆر بە خراپی بجوڵێت وە دەنگی جیڕەی داری کەشتیەکەش تەنها کەشەکەی ترسناکتر دەکرد
دوای ماوەیەک بەتوندی دەستمان خستە سەر دەممان و خۆمان زیاتر شاردەوە کاتێک گوێبیستی هەندێک دەنگ بووین
بەچاوی فراوانەوە سەیری یەکتریمان کرد کاتێک تێبینیم کرد دەنگەکان زۆر نزیک بونەتەوە و تێگەشتم ئەوانە دەنگی پیاوەکانی خۆمان نین!
دڵم دەستی کرد بە لێدانە خێراکانی کاتێک دەرگای ژوورەکەی تەنیشت ئێمەیان کردەوە
....:-لە ژووری بەرامبەر ئێرە جلی کچان هەیە!
چاوەکانم زیاتر فراوان بوون و دەستم کرد بە ئارەق کردنەوە لەترسدا
سوێند دەخۆم چرکەیەک دڵم وەستا لەلێدان کاتێک دەسکی دەرگاکە چەند جارێک سوڕایەوە بەڵام بۆیان نەدەکراوە
بەتوندی دەستی یەکتریمان گرت و منیش چەقۆکەم ئامادە کرد لە نێو دەستمدا
هەناسەیەکی کەمێک ئاسودە بە سینەمدا ڕۆشت کاتێ هیچ دەنگێک بوونی نەما وا هەستم کرد دوورکەوتونەتەوە و شانەکانم ئارام بونەوە
بەڵام بەتەواوی ڕاچڵەکیم کاتێک پیاوێک خۆی بە دەرگاکە کێشا و شکاندی
هەستم بە دەستە لەرزیوەکەی ناتالیا کرد لە نێو دەستمدا
چاوەکانم بە فراوانی لەسەر پیاوەکان جێگیر بوون
دوپیاو بوون
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...