بەشی ٢

945 102 2
                                    

بینجامین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"گەورەم ئۆلیڤیا لە ژوورەکەی سەرەوەیە"واڵتەر گوتی.
"دەرگای ژوورەکەت بە کلیل داخستووە؟"پرسیم.
"بەڵێ گەورەم"واڵتەر وەڵامی دامەوە.
"واڵتەر، وەرە بۆ ئێرە..لێرە دانیشە"بە واڵتەرم گوت ئەویش لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەرم دانیشت.
"وەکو دەزانی ڕفاندنی ئۆلیڤیا ماوەیەکی زۆرە لە مێشکی من بوو، وە تۆش تاکە کەسی کە بەمەت دەزانی. دوای مردنی دایک و باوکم وە ئەو سامانەی کە لە باوکمەوە بۆم جێماوە من کەسم نەبووە وە تۆش کە هاوڕێیەکی کۆنی منداڵیمیت قەت وەکو شۆفێرێک سێرم نەکردوویتە! بەڵکو من سیقەیەکی تەواوم بە تۆ هەبووە و هەمیشە ڕێزێکی تایبەتت هەبووە".
"سوپاست دەکەم"واڵتەر قسەکەی پێ بڕیم.
"هێشتا قسەم ماوە"پێم گوت.
"ڕفاندنی ئۆلیڤیا و کردنی بە هی خۆم ئاواتی من بووە وخۆشمویستووە بۆ ئەوەیە کە ئاشقی خۆمی بکەم. وە تۆش دەزانیت کە من چەندە کەللە ڕەقم وە هەرشتێکم بوێت بەدەستی دەهێنم!"بەردەوام بووم لە قسەکەم و گوتم"ئۆلیڤیا دایکێکی بەساڵاچووی هەیە و باوکیشی مردووە. تەنها خۆی و دایکییەتی لەو ماڵە خنجیلە و سادەیەی کە تیایدا دەژین. هەموو ئەوەی کە بۆ ئەوم دەوێت دڵخۆشییە و خۆشویستنی منە! بەڵام شتێک هەیە، ئەگەر ئەویش کەللەڕەق و پێداگر بێت من ناتوانم خۆم ڕابگرم"گوتم.
"گەورەم ئۆلیڤیا تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵە و شایەنی ئەوە نییە کە توڕەیی تۆ ببینێ دواتر لە بری خۆشەویستی ڕق و کینە لە دڵیدا دەچێنیت!"واڵتەر گوتی.
"ئەوە دەزانم وە هەوڵ دەدەم بۆ چاککردنی"پێم گوت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ٣ کاتژمێر...
ئێستا لەبەردەم ئەو ژوورەم کە ئۆلیڤیا لێی بەند کراوە، نامەوێت وشەی بەندکردنی بۆ بەکاربێنم بەڵام ئەوە تاکە وشەیە کە وەسفی ئەم کارە دەکات..
"بمبوورە..خۆشەویستەکەم، ئۆلیڤەکەم" لەبەر خۆمەوە گوتم لەگەڵ کردنەوەی کلیلی دەرگای ژوورەکە و چوونە ژوورەوەم..

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now