بەشی ١٠

610 77 0
                                    

ئۆلیڤیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێستا کاتژمێر ١١:٣٠ شەوە، چەند کاتژمێرێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕووداوەی کە ژیانمی بۆ هەمیشە لەناوبرد!
بڕوا ناکەم هەرگیز ئەم شەوەم بیر بچێتەوە..
دوای ئەوەی واڵتەر دەستدرێژی کردە سەرم و کچێنیم لە دەستدا جارێکی تر ناتوانم سێری چاوەکانی بینجامین بکەمەوە!
چیتر من ئەو کچە نیم کە ئاشقی بوو...
***
دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و بینجامین دەرکەوت بە سینییەک لە خواردن.
"دەتوانم بێم؟" پرسی.
سەرم لەقاند ، هاتە سەر جێگەکەم و سینیەکەی لەبەردەم خۆی دانا و گوتی: "دوای ئەو.. شتانەی کە ڕوویدا پێم وابوو پێویستت بە هەندێک پڕۆتین و وزە بوو هەرخۆی چەند کاتژمێرێکە هیچت نەخواردووە".
"هێزی نان خواردنم نییە.." لەبەرخۆمەوە گوتم.
سەیرێکی کردم و گوتی: "باشە، کەواتە خۆم پێت دەدەم".
دواتر کەوچکەکەی گرت بە دەستییەوە و کەوچک بە کەوچک شۆربای گەرمی کرد بە دەممەوە هەتاوەکو تێر بووم.
"ئێستا من دەڕۆم ئەمشەو بیر لە هیچ مەکەرەوە و بە باشی بخەوە، شەوشاد." گوتی لەگەڵ ئەوەی لەسەر جێگاکە هەستا.
بەڵام من نامەوێت بڕوات لەلای ئەو هەست بە ئارامی و پارێزراوی دەکەم.
دەستم ڕاکێشا بۆ دەستی و دەستیم گرت، ئاوڕی دایەوە و گوتی: "شتێکت پێویستە؟".
"دەتوانیت ئـــێ... ئەگەر بکرێ ئەمشەو.. لێرە بــ  بــخەویت؟"گوتم.
"بێگومان.. بێگومان دەتوانم، بەڵام دەتوانم بزانم لەبەرچی؟"پرسی.
"کاتێک تۆ لەلامیت.. هەست بە پارێزراوی و ئارامی دەکەم".
سینییەکەی لەسەر مێزەکە دانا وهاتە سەر جێگای نووستنەکە و لە پەنا من دانیشت.
"ئێستا باشتریت؟" پرسی.
"باشتر؟ دوای ئەوەی کە ڕوویدا!" گوتم.
بینجامین دەستەکانی گرتم وگوتی: "تۆ زۆر بەهێزتری لەمە!، ئەمشەو بە باشی بخەوە و بیر لە هیچ مەکەرەوە، بەیانی کە هەستایت دەمەوێت زەردەخەنە جوانەکەی سەرلێوەکانت ببینمەوە.. زۆر بیرم کردووە!".
هەردووکمان لەسەر سیسەمەکە دانیشتبووین، من ڕووناکیەکەم کوژاندەوە و ڕاکشام وە چاوەکانم داخست، لە پەنا ئەو پیاوەی کە دوای ئەم ڕووداوەش پشتی لە من نەکردووە و منی قبوڵە.
هەستم.کرد بینجامین پشتی کردە من و ئەویش ڕووناکیەکەی لای خۆی کوژاندەوە و پاڵکەوت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم بەیانییە کە چاوەکانم کردەوە یەکسەر ڤیژاندم!!!
بینجامین کە هێشتا خەوتبوو بە هاواری من خەبەری بۆیەوە و بە پەلە هەتسا لەسەر سیسەمەکە.
"ئۆلیڤ؟؟؟ چی بووە خەونی ناخۆشت بینی؟"  بە پەشۆکاوییەوە گوتی.
"نا نا ، بینجامین زۆر داوای لێبووردن دەکەم کە هەستام بینیم تۆ باوەشت بە مندا کردبوو و ڕووخسارتم نەبینی و وامزانی واڵتەر لێرەیە و هاوارم کرد بۆ ئەوەی تۆ ڕزگارم بکەیت بەڵام بیرم چوو کە ئەوەی لەلام خەوتبوو ئەمشەو تۆ بوویت.." بە شەرمەزارییەوە گوتم.
"وەرە بۆ ئێرە" بینجامین باوەشی بۆ کردمەوە و لە ئامێزی گرتم، وە بە هێمنی ماچی سەری کردم.
"خۆزگە تەواوی ژیانت باوەشی من تاکە شوێنی تۆ بوایە" بینجامین چرپاندی بە گوێمدا.
"هەر خۆی باوەشی تۆ ماڵی منە و هەر وا دەمێنێتەوە"وەڵامم دایەوە.
بینجامین دوورکەوتەوە لێم بۆ ئەوەی بتوانێت سێری ڕوخسارم بکات.
دەستەکانمی بە هێمنی گرت وماچی کردن لە کاتێکدا کە سێری ناوچاوەکانمی کرد.. لە ناکاو لێوەکانی خستە سەر لێوەکانم و زۆر بە هێمنی ماچی دەکرد وەکو ئەوەی لێوەکانم توانای شکانیان هەبێت و ئەویش بیەوێت بیپارێزێت.. پاشان موچرکەیەک بە گیانمدا هات کاتێک زمانی خستە ناو دەممەوە و زمانی بەر زمانم کەوت و لێوەکانی مژیم، بۆنی دارچینی لێ دێت..
نوێترین بۆنی دڵخوازم!
"مممم، ئۆلیڤ لێوەکانت تامەزرۆم دەکەن.." بینجامین گوتی.
شەرم دایگرتم و هەستم بە سووربونەوەی سەر ڕوومەتەکانم کرد کاتێک دەمووچاوم گەرم بوو.

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now