ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
«دوایـــــــــــــــی ٦ ســـــــــــــاڵ»"دەی بچکۆلەکانم فوو لە مۆمەکە بکەن" بینجامین گوتی.
ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونی دوو کچەکەمانە و دەبنە ٥ ساڵ.
هەستێکی زۆر جیاوازم هەیە، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک بینجامین دەبێتە باوکی منداڵەکانم و باشترین هاوسەر بۆ من !
نزیکی هەفتەیەکە پلان بۆ ئەمڕۆ دادەنێت وە زۆر تامەزرۆی ئەمڕۆ بوو، لە کڕینی کێکی پەمەیی و ڕازاندنەوەی باخچەکە و کڕینی عەزی بۆ دوو کچە جوانەکەمان...
"گیانەکەم هەموو شتێک باشە؟" بینجامین پرسی.
"بەڵێ، بە دڵنیاییەوە چی لەمە باشترهەیە کە لەگەڵ هاوسەرە خۆشەویستەکەم لە یادی لە دایکبوونی کچەکانماندا پێکەوە چێژ لە ژیان دەبینین" وەڵامم دایەوە.
"دایکااااا وەرن دەیییی" تینا گوتی کاتێک مینا خەریکی خواردنی شیرینی بوو.
"بچکۆلەکانی دایە دەی ئامادە بن" گوتم.
بینجامین کامێراکەی گرتووە بە دەستییەوە کە هەموو ساڵێک ڕۆژی لە دایکبوونی من و خۆی و کچەکانمان وە ساڵیادی هاوسەرگیری و چەندین ڕۆژی تایبەتی دیکە کە وێنەمان پێی چرکاندووە.
"١...٢.....٣!" من و بینجامین ژماردمان کاتێک کچەکانمان فوویان لە مۆمەکان کرد و کوژاندیانەوە.
"دەی ئێستا وەرن با دیاریەکانی ڕۆژی لە دایکبوونتان پیشان بدەین!" بە کچەکانم گوت.
کچەکانم پێکەنین و لەگەڵ من و بینجامین هاتن."تەداااااااا" بینجامین گوتی کاتێک پەردەی لەسەر دوو پاسکیلەکە لادا.
تینا و مینا زۆر بە تامەزرۆییەوە باوەشیان پێدا کردین و بەم شێوەیە بینجامین هەموومانی لە ئامێز گرتبوو...
ئێستا کە هەموو خۆشیەکانی ژیان لەبەردەستمدایە و باشترین هاوسەرم هەیە، هیوادارم کچەکانیشم وەکو من خۆشەویستی ژیانیان بدۆزنەوە و بەختەوەر بن!
خۆزگە هەموو کۆتاییەکان بەم شێوەیە دەبوو پڕ لە بەختەوەری و خۆشەویستی...
—کۆتایی—
YOU ARE READING
•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•
Romance'ئۆلیڤیا' دوای مردنی باوکی بە تەنها لەگەڵ دایکە هەژارەکەی دەمێنێتەوە، بەیانییەک لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە دەڕفێندرێت و لە کۆشکێکدا بەند دەکرێت! 'بینجامین' پیاوێکی خانەدان و دەوڵەمەندە کە ئاشقی ئۆلیڤیای جوان و نازدار بووە، بەڵام لەبەرئەوەی تا ئێستا ه...