بەشی ٧

653 80 0
                                    

ئۆلیڤیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ئەوەی لە باخچەکە دوای یەکەم ماچمان، منی بە خاتوونی ئێرە دانا. دەستەکانی گرتم و بانگی مێلیسا و واڵتەر'ی کرد.
دوو یارمەتیدەری کۆشکەکە.
وە پێی گوتن کە لەمەوبەدوا من خۆشەویستی ئەوم و پێویستە وەکو خاتوونێک لەم کۆشکە سەیرم بکرێت.
واڵتەر مۆبایلێکی تازەی بۆ کریبووم کە بینجامین پێی گوتبوو.
وە تەەنها ئەوەش نا بەڵکو واڵتەر'ی نارد بە دوای دایکم دا و هێنای بۆ ئێرە، کە دایکم چاوی بە من کەوت باوەشێکی پڕ لە تامەزرۆیی لێدام و منیش هەموو شتەکانم بۆ ڕوون کردەوە.
ئێستا دایکیشم لەم کۆشکە دەمێنێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا واڵتەر چەپکێک لە گوڵی سووری بۆنخۆش و پاکەتێک چۆکۆلاتەی هێنایە ژوورەکەم کە چیتر بەند نەکراوم لێی.
وە گوتی کە گەورەم داوای کردووە.
خەریکبووم پارچەیەک لە چۆکۆلاتەکەم تام دەکرد کاتێک زەنگی مۆبایلە تازەکەم لێیدا.
بینجامین ژمارەکەی خۆی تێدا خەزن کردووە.
"بەڵێ" مۆبایلەکەم هەڵگرت و وەڵامم دایەوە.
"بەڵێ یان گیان؟" بینجامین بە پێکەنینەوە گوتی.
"هەست ناکەیت زۆر پەلە دەکەیت؟" پرسیم.
"خەتای من چییە کە دڵم دەیەوێت بە زووترین کات ببێ بە هی تۆ؟"
"دەردە" بە پێکەنینەوە گووتم.
"دەردی تۆ دەرمانە شاژنەکەم"
"زۆر گوێم لەو ڕستەیە بووە تازە نەبوو"
"چەند پیاوی تر تا ئێستا وایان پێ وتوی؟" بە پێکەنینەوە گووتی.
"خۆشت چاک ئەزانی من بەستم ئەوە نەبوو"
"باشە گیانەکەم" گوتی.
"باشە"
"باشە"
"هەر ئەو وشەیە دەزانیت؟" لێیم پرسی.
"نەخێر دانەیەکی دیکەش دەزانم"گوتی.
"ئادەی بیڵێ"
"خۆشمدەوێی" گوتی.
ئەم پیاوە وا دەکات من ئەقڵم لە دەست بدەم!
"ئەم ئێوارەیە کاتژمێر٦ ئامادەبە ، لەبەر دەرگای کۆشک چاوەڕێت دەکەم" بینجامین گوتی.
"ئەتوانم بزانم کاکی ئاشق بۆ کوێم ئەبات؟".
"ناتوانم خۆشەویستەکەم بۆ یەکەم ژوان بەرمە دەرەوە بۆ خوانێکی ئێوارە؟" بە گاڵتەوە گوتی.
"بۆ نا" وەڵامم دایەوە.
"باشە کەوایە، خۆشمدەوێی. خوات لەگەڵ"
"خوات لەگەڵ" تەلەفۆنەکەم داخستەوە. بەڵام هەستم بە شتێکی سەیر کرد وەکو ئەوەی کەسێک لە پشت دەرگای ژوورەکەمەوە گوێ بگرێت ڕۆیشتم بەرەوە دەرگای ژوورەکە بەڵام کەس دیارنەبوو!
دواتر دەستم کرد بە ئامادەکاری لەگەڵ ئەوەی هێشتا ٤ کاتژمێری ماوە!
ئەبێت جوان دەربکەوم بۆ ئێوارە.. شاهانە✨

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتژمێر ٥:٥٠ خولەکە و من ئامادەم.
گوێم لە هۆڕنی ئۆتۆمبیل بوو کە لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە سێرم کرد ئۆتۆمبیلەکەی بینجامین لەبەر دەرگای کۆشک وەستاوە.
بەپەلە چوومە خوارەوە بۆ ئەوەی زۆر چاوەڕوان نەبێت.
دەرگای ئۆتۆمبیلەکەم کردەوە و بینیم کە لە جیاتی بینجامین... واڵتەر ئۆتۆمبییلەکە لێ دەخوڕێت.
"واڵتەر، بیمنجامین لە کوێیە؟"پرسیم.
"خاتوونەکەم خۆی لە ڕێستۆرانتەکە چاوەڕێت دەکات وە فرمانی کرد کە من بێم و بتبەم بۆلای ئەو" وەڵامی دامەوە.
بیرم کردەوە کە بینجامین وای بە من نەگوت!
بەڵام بێ دوودڵی سەرکەوتم و دەرگای ئۆتۆمبیلەکەم داخست.

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now