بەشی ٦

690 88 1
                                    

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەوانەیە تا ئێستا هەموو ئەوەی کردبێتم بۆ ئەوە بووە کە فریوی بدەم و لەم کۆشکە ڕابکەم...
بەڵام ئێستا کە بەم شێوەیە سەیری ناو چاوەکانم دەکات!
نازانم..
تێناگەم!
هەست بە شتێک دەکەم لە ناخمدا..
زۆر بە هێمنی سەیری لێوەکانم دەکات وە دوای چەند چرکەیەک دووبارە چاوەکانی دێتەوە سەر چاوەکانم وە دووبارە لە لێوم دەڕوانێت..
بۆ یەکەم جارە کە چیتر ئەو پیاوە نابیبم کە منی ڕفاند و لە ژوورێک بەندی کردم.
ئێستا پیاوێکی نەرم و نییانی ئاشق دەبینم کە لەبەردەمم وەستاوە و بە چاوەکانی داوای ماچم لێ دەکەن..
هەست بە گەرمبوونی ڕوومەتەکانم دەکەم لە ئاستیدا.
هەست بە شەرم دەکەم..
کاتێک لێوەکانی دەهێنێت و زۆر بە نەرم و نییانی لە لێوەکانی منی دەخشێنێت و ماچی دەکات، هەرگیز هەستم بەم پەیوندییە نەکردووە تا ئێستا. لەو کتێبانەی کە دەم خوێندەوە بە تەنها لە ژوورەکەمدا بیرۆکەیەکم هەبوو لەسەر ماچی یەکەم..
بەڵام بیرم لەوە نەکردبۆوە کە لەگەڵ کێ دەبێت و لە کوێ دەبێت..
ئەوەتا ئێستا لێوەکانی پیاوێکی توونی لەسەر لێوەکانمن و ماچی دەکەن و دەیلێسنەوە..
هەستێکی نایابە!
نازانم لەبەرئەوەیە کە پیاوەکە بینجامین'ە یان لەبەرئەوەی یەکەم ماچی منە!
هەرچۆنێک بێت، چاوەکانم دادەخەم و لەگەڵ ئاوازی ئەم ساتە ڕۆمانسییە تێکەڵ دەبم.. وەکو ئەوەی لێوەکانمان سەما بکەن لەگەڵ ژەنینی ئەو ئاوازە خۆشەویستییە!💕
من ئاشقی ئەو بووم!
بینجامین...پیاوی دڵخوازم.
"خۆشمدەوێی" پێم گوت کاتێک لێومان لەیەک دوورکەوەتەوە بۆ ئەوە هەوا هەڵبمژین..
"منیش خۆشم دەوێی" بینجامین بە دەنگێکی لاواز و پڕ لە خۆشەویستی گوتی.
"چیتر وەکو بەنکراوێک سەیری خۆت مەکە لەم کۆشکەدا، پێم وابێت ئیتر تۆ خاتوونی ئێرەیت!"بینجامین درێژەی بە قسەکانیدا.

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now