بەشی ١١

596 72 0
                                    

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمڕۆ لە باخچەکە کاتێک نانی بەیانیمان دەخوارد بینجامین سێری کردم و گوتی: "ئۆلیڤ، دەتوانم پرسیارێک بکەم؟ "
"بێگومان" گوتم.
بینجامین لەسەر کورسییەکەی هەستا و هات بەرەو لای من، وە کەوتە سەر ئەژنۆ وەکو ئەو فیلمە ڕۆمانسییانەی کە سێرم دەکردن و کوڕەکە داوای هاوسەرگیری لە کچەکە دەکرد.
ئای خوایە گیان ئەگەر ئێستا هەمان شت ڕووبدات نازانم کاردانەوەم چۆن بێت و چی بکەم؟.
بینجامین دەستی کرد بە گیرفانیدا و پاکەتێکی سووری دەرکرد، کاتێک پاکەتەکەی کردەوە ئەنگوستیلەیەکی ئەڵماسی گرانبەها و جوانم بینی لە ناویدا!
"ئۆلیڤیا، ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەیت و ببیت بە ژنی من وە تا کۆتایی ژیانم بتپارێزم و خۆشم بوێیت؟" بینجامین بە دەنگێکی پڕ لە خۆشەویسییەوە گوتی.
دیسان فرمێسکەکان هاتنەوە ناو چاوم و دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە، بەڵام ئەم جارە فرمێسکی خۆشی بوو!
"بەڵێ! بەڵێ! بەڵێ!" بە تامەزرۆییەوە وەڵامم دایەوە.
بینجامین هەستایەوە و ئەنگوستیلەکەی لە پەنجە کردم و منی کردە باوەش و بەرزی کردمەوە و خولاندمییەوە..
دواتر گوتی:"بەڵێن بێت کە ئەمە بکەم بە باشترین بڕیار کە تا ئێستا لە ژیانتدا داوتە و هەرگیز لێی پەشیمان نەبیتەوە!، هاوسەرە خۆشەویستەکەم..ئۆلیڤیاکەی من!".
پێش ئەوەی من قسە بکەم لێوەکانی بە تامەزرۆییەوە خستە سەر لێوەکانم و بە خێرایی و پڕ لە چێژ و خۆشەویستی ماچی لێوەکانمی کرد و تامی کرد...

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now