بەشی ٩

602 79 0
                                    

ئۆلیڤیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێك چاوەکانم کردەوە لەسەر کورسییەک دانیشتبووم لە ژوورێکدا
کە... ژوورەکە ڕازێندرابۆوە بە گوڵی سوور و مۆم لە هەموولایەکی ژوورەکە!
کە چاوم بە جێگەی نووستنەکە کەوت کە پەڕەی گوڵی سووری لەسەر دانرابوو و ڕازێندرابۆوە، زانیم چی ڕوودەدات.....
هەموو گیانم کەوتە لەرزین! وە چاوم پڕ بوو لە فرمێسک.
دەستم لە دوامەوە بەسترابۆوە لەگەڵ هەردوو قاچەکانم.
وە دەمیشم بە تیپ بەسترابوو!
نەمدەتوانی نە هاوار بکەم بۆ یارمەتی.. نە خۆم بکەمەوە و هەڵبێم لە دەستی ئەم دڕندەیە!
دەرگای ژوورەکە کرایەوە و واڵتەر هاتە ژوورەوە.
"ژوورەکەت پێ چۆنە ئازیزەکەم؟" بە زەردەخەنەوە گوتی.
دەستم کرد بە جوڵە لەسەرکورسییەکە.
"ئۆو، بیرم چوو کە دەمت بەستراوەتەوە!"
بەرەو ڕووم هات و کاتێک بە هێواشی تپەکەی لێ دەکردەوە لە دەمم سەری زۆر نزیک بوو لێمەوە کە هەناسەی بێزاری دەکردم!
ویستی زیاتر خۆی نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی ماچم بکات..تا لە ناکاو تفێکم لە ڕوخسارە تۆقێنەرەکەی کرد!
بە تەواوی تێکچوو! توڕەیی هەموو ڕوخساری داگیرکرد و بە پەلە دەستی کرد بە ئازادکردنی دەست و قاچم لەو حەپلەی کە پێوەی بەستراوە.
بەڵام بۆ ئەوە نا کە دەیەوێ ئازادم بکات.. یان بەزەیی پێم دا دێتەوە.
بەڵکو.... بەڵکو بۆ ئەوەی دەستدرێژیم بکاتە سەر!!

تەواوی ماڵەکە بێدەنگە.. تاکە دەنگ کە دەبیسترێ گریان و هاواری منە!
"واڵتەر توخودا وا مەکە لێت دەپاڕێمەوە واڵتەر! واڵتەر!! بەسە وازم لێبێنە ویژدانت لە کوێیە؟؟" بە دەم گریان و ئازارەوە لە دەمم هاتە دەرەوە.
لەگەڵ ئەوەی هیچ گوێی بە قسەکانم نەدا و وەکو شێتی لێ هاتبوو!
"بینجامین!!!" بە گریانەوە هاوارم کرد.
"بینجامین؟ بینجامین هااا؟ ئەو بینجامینەی کە ڕۆژ نییە لەو کۆشکەدا هاوارم بەسەردا نەکات و بانگم نەکات! وەکو سەگێک هەموو خولەکێک لەبەردەم پێی ئەوبم؟" واڵتەر بە توڕەییەوە گوتی لەو کاتەی خەریکبوو من کچێنیم لە دەست ئەدا و ناڵە و گریانم ماڵەکەی پڕ کردبوو کە بە ئەستەم گوێم لە قسەکانی بوو.
"باشە بابــــێـــت! بانگی بکــــــە! هاوار بکە دەی هاوار بکە با بینجامین بێت و ڕزگارت بکات!"واڵتەر گوتی.
دەرگای ژوورەکە کرایەوە و چەند پۆلیسێک خۆیان کرد بە ژوورا،
"هەر ئێستا واز لەو کچە بێنە و ئەوەندەی تر تاوانەکە بۆخۆت قورس مەکە!" یەکێک لە پۆلیسەکان گوتی.
واڵتەر زۆر پەشۆکابوو سێرێکی من کرد و گوتی: "هەی سۆزانی! تۆ پەیوەندیت کردووە؟".
"نا، من کردوومە."
چاوەکانم ڕووناک بۆیەوە و هەستم بە پارێزراوییەکی زۆر کرد کە بینجامین لە دوای پۆلیسەکانەوە دەرکەوت و هات بەرەو ڕووی من.
من و واڵتەر!
پێش ئەوەی بگاتە من چووە بەردەم واڵتەر و مستەکۆڵەیەکی لێدا بە جۆرێک کە کەوتە سەر زەوی و کاتێک سەری بەرز کردەوە دەم و لووتی داپۆشرابوو بە خوێن!
لەم کاتەدا پۆلیسەکان هاتن واڵتەر'یان دەستگیر کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان..
وە داوایان لە ئێمەش کرد بۆ ئەوەی وتەی خۆمان بدەین سەردانی بنکەی پۆلیس بکەین.
"من لێرەم..تەواو بوو، مەترسە ئێستا پارێزراویت" بە هێمنی پێی گوتم لەگەڵ ئەوەی ماچی سەری دەکردم.
"واڵتەر" بە بینجامینم گوت،"منی ڕوخاند!" بە گریانەوە گوتم.
"نا وامەڵێ تەواو بوو، تۆ زۆر بەهێزتری لەوەی ناپیاوێکی وەکو ئەو بتوانێت تۆ بڕوخێنێت" بینجامین گوتی.
...

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now