بەشی ٤

800 91 0
                                    

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"بێ شەرم!" لەبەر خۆمەوە گووتم.
دوای ئەوەی کە لە خەو هەستام بینیم ژوورەکە ڕازاوەتەوە بە مۆم و میزەڵدان.
ڕەنگی سوور..
لەسەر سیسەمەکە دوور لەو جێگەیەی من لەسەری خەوتبووم، عەزیەکی پیرۆزەیی دانراوە لەگەل کۆمەڵێک لە خشڵی گرانبەها، لەولاشەوە لەسەر مێزتوالێتەکەش چەندین جۆری ماکیاژ و کرێمی جۆرا و جۆر دانرابوو کە نەمدەزانی چین و بۆ چی بە کاردێن!
ئەگەر وادەزانێت من دەست لەو شتانە دەدەم ئەوە خەیاڵی خاوە.
سێ جار تەقە لە دەرگاکە درا و پیاوێکی باڵابەرزی ڕێکپۆش هاتە ژوورەوە و گوتی: "سڵاو من واڵتەرم، دوای کاتژمێرێکی دیکە گەورەم دەیەوێت خوانێکی ئێوارە لەگەڵ تۆ بخوات، داوەی ئەوەیشی کردووە تا ئەو کاتە خۆت حازر بکەیت وە ئەم عەزییە لەبەر بکەیت، لەسەر مێزتوالێتەکەش هەموو جۆرە شتێکی لێیە لە بابەتی ماکیاژ".
"بەڵام ئەو بۆی نییە بە—"قسەکەم تەواو نەکرد. ڕۆیشتە دەرەوە و لە دوای خۆی دەرگاکەی داخست!
....
دوای ئەوەی گەرماوێکم کرد، ئێستا لەبەر ئاوێنەکەم. عەزییە پیرۆزەییەکەم لەبەر کردووە و یەکێک لە بۆنە گرانبەهاکانی سەر مێزەکەم لە خۆم دا وە دەستم کرد بە کردنی ماکیاژەکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە تەقەی دەرگا درا و دووبارە واڵتەر هاتە ژوورەوە و گوتی: "ئامادەیت خاتوونەکەم؟".
"بەڵێ"وەڵامم دایەوە.
بە ناو کۆشکەکەدا دەرۆیشتین کاتێک لێم پرسی: "بۆچی دەیەوێت نانی ئێوارە لەگەڵ من بخوا؟" خۆشم وەڵامی پرسیارەکەم دەزانی.
"گەورەم وتی وەڵامی هیچ پرسیارێکت نەدەمەوە"
"خۆت و گەورەت بە نەفرەت بن!"پێیم گوت.
کە گەیشتینە نێو باخچەکە سفرەو خوانێکی شاهانە ڕازێندرابۆوە بە جۆرەها خواردن و خواردنەوە و مۆم داگیرسابوو وەکو ئەوەی من میوانێکی شاهانە بم..
بینجامین لە بەشی سەرەوە دانیشتبوو هێشتا دەستی نەکردبوو بە خواردن، چاوەڕێی منی دەکرد!
کە منی بینی چاوەکانی لەسەر من مانەوە تاوەکوو وای لێکردم هەست بە شەرم بکەم، تا ئێستا کەس بەو شێوەیە سێری نەکردووم!
وەکو ئەوەی من جوانترین ئافرەت بم لەسەر زەوی. ئەمەش وای لێکردم هەست بە شتێک بکەم لە ناخمدا...بەڵام بە هیچ جۆرێک نەمویست وا دەربکەوم کە گرنگی بەوە دەدەم چۆن سێرم دەکات یاخود هیچ شڵەژانێک پێمەوە دیار بێت.
کە لەسەر کورسییەکە دانیشتم بینجامین ئاماژەی بۆ واڵتەر کرد کە بڕوات و بە تەنها جێمان بهێڵێت.
"ئەزانی لەو بڕوایەدا نەبووم کە وا زوو بیرکرنەوەت بگۆڕێت و ڕازی ببیت بەم خوانی ئێوارەیە، چۆن بوو؟" بینجامین گوتی لەگەڵ ئەوەی چاوێکی لێ داگرتم.
گەمژە...
من ئەمە بۆیە دەکەم لەبەرئەوەی متمانەی بە دەست بهێنم و چیتر لە پشتی دەرگای ژوورەکەی سەرەوە بەند نەکرێم و لەم کۆشکەدا باە ئازادی بسووڕێمەوە، ئەویش هەتا ئەو ڕۆژەی کە لێرە ڕادەکەم و ئێرە بە جێ دەهێڵم!
"ئۆلیڤ؟" بینجامین بانگی کردم.
"هـ  ،هـــا—بەڵێ" بە شپرزەییەوە وەڵامم دایەوە.
"وەڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە، چۆن بوو ڕازی بوویت بەم خوانی ئێوارەیە؟"لێی پرسیم.
"کەمێک برسیم بوو، زۆر بە هیوا مەبە تەنها نان دەخۆم و دەڕۆمەوە سەرەوە "بە لە خۆباییەوە وەڵامم دایەوە.
توڕەبوون لە چاوەکانیدا دیاربوو و چەتاڵەکەی کە بە دەستییەوە بوو لە مێزەکەی جیڕ کردەوە و هەستا و مێزەکەی تێک دا!
هەموو خواردنەکان کەوتنە سەر زەوی و ڕژان!!
"بە نەفرەت بیت!" هاواری کرد.
"ئەم شێتییە چییە؟ چۆن توانیت ئەو خواردنە بە فیڕۆ بدەی؟ دەزانی ئێستا چەند کەس بە ئاواتی ئەوەوەن کە پاروویەک لەم خواردنە بخۆن؟!" بە توڕەیی و چاوی پڕ لە فرمێسکەوە گوتم.
"واڵتەر!!!"هاواری کرد.
"بەڵێ گەورەم" واڵتەر بە پەلە هات.
"خێرا لەبەرچاوم لایبە و بیبە سەرەوە" نەڕاندی بەسەر واڵتەر'دا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نزیکی نیوکاتژمێر بوو کە لە ژوورەکەی خۆم دووبارە بەند کرابووم دوای ڕووداوەکەی کە لە باخچەکە ڕوویدا، دوای ئەوەی لە دەستشۆرەکە هاتمە دەرەوە بینیم لەسەر جێگەی نووستنەکە سینییەک لە خواردن دانراوە لەگەڵ نامەیەک.
لەسەر جێگەی نووستنەکە دانیشتم و نامەکەم کردەوە.
"بمبوورە بۆ ئەوەی ڕوویدا" نووسرابوو لە نامەکەدا وە بەشی خوارەوە نووسرابوو 'بینجامین'.
دەنگێک لە سکمەوە هات و بە هێمنی پێکەنیم:)
وا دیارە بە ڕاستی برسیمە ئێستا.

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now