بەشی ٥

746 90 0
                                    

بینجامین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ نانی بەیانی دووبارە بە واڵتەرم گوت ئۆلیڤیا بانگ بکاتە خوارەوە بۆ ناو باخچەکە. دوێنێ ئێوارە کاتێک سەرم بەرز کردەوە و بینیم ئەو عەزیەی پۆشیوە کە من بۆم هەڵبژاردووە و خۆی ڕازاندۆتەوە بەڕاستی جوانییەکی بێ ئەندازە بوو!
نەمدەتوانی چاوەکانم لەسەری لاببەم..
بیرم دەکردەوە کە چەندە سەخت دەبێت ئەگەر لە باوەشی کەسێکی تر بیبینم یان بۆ من نەبێت!
لەم خەیاڵانەدا بووم کاتێک دووبارە بە جوانییەکەی سەرسامی کردمەوە..
ئەمڕۆ هیچ ماکیاژی نەکردووە یان ئەتوانم بڵێم هیچی پێوە دیار نییە، بەڵام پێستی وەکو بەفر سپییە، وە قژە قاوەییەکەی بەسەر شانیدا بڵاوبۆتەوە کە وا دیارە تازە لە گەرماو هاتۆتە دەرەوە و هەندێک لە تاڵەکان هێشتا شێدار دیارن وەکو ئاوریشم.
کە هات لەسەر کورسییەکە دانیشت ڕێک سەیری ناوچاوەکانمی دەکرد وبو زەردەخەنەیەکەوە گوتی: "بەیانیت باش، هەر ئاوا سەیرم دەکەی یان دەست بکەین بە خواردن؟".
"باشتر بۆ تۆ، دەست پێ بکە" بە سەرسووڕمانەوە گوتم.
لە کاتی نان خواردن بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن وا زوو لەگەڵ من ڕاهات؟ هەتا دوێنێ دەگریا و جنێوی دەدا ئێستاش بە زەردەخەنەوە قسە دەکات و زۆر دڵخۆش دیارە!
هەرچەندە تووڕەبوونەکەی زۆر سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام بینینی ئەم زەردەخەنەیەی سەر لێوە ئاڵەکانی و ئەم ڕوو خۆشییەی زۆر جیاوازترە..تایبەتترە.
"خوانەکەت بە دڵە؟" لێم پرسی.
"پێت وایە بە دڵم بێت؟" وەڵامی دایەوە.
"ئەرێ تۆ وەڵامی پرسیار بە پرسیار دەدەیتەوە؟"
"ئممم، نازانم تۆ وایت؟"
"من چۆنم؟" پرسیم.
"تۆش وەڵامی پرسیار بە پرسیار دەدەیتەوە؟'پرسی.
"پێت وایە ئەوە خاڵی هاوبەشمانە؟"
"تۆ پێت وایە خاڵی هاوبەشمان هەیە،بەڕێز بینجامین؟"
کە گوێم لە ناوی خۆم بوو لە دەمی هاتە دەرەوە هەستێکی زۆر جیاوازم بۆ دروست بوو، تا ئێستا نەمزانیوە چەند ناوێکی خۆشم هەیە!
"نازانم، تۆپێت وایە؟" بە زەردەخەنەیەکەوە لێم پرسی.
لە ناکاو دایە قاقای پێکەنین..ئەوەندە پێکەنی هەتا ئەو پەرداخە شەربەتەی لەبەردەمی بوو ڕژاندی بەسەر مێزەکەدا.
وە وای لێکردم منیش لەگەڵ ئەو پێ بکەنم..
پێکەنینەکەی..بۆ یەکەم جار گوێم لە دەنگی پێکەنینەکەی بوو.
وە تا ئێستا گوێم لە هیچ میوزیکێک نەگرتووە لە دەنگی پێکەنینی ئەو خۆشتر بێت!
ئەو..ئۆلیڤیا...ئۆلیڤەکەی من.
"بەڕێز بینجامین، تۆ دۆڕایت لەم یارییە" پێی گوتم.
"پێویست ناکا پێم بڵێیت بەڕێز تەنها بینجامین بەسە، ئینجا مەبەستت کام یارییە؟"لێم پرسی.
"وەڵامدانەوەی پرسیار بە پرسیار"وەڵامی دامەوە.
"چۆن من بە دۆڕاو دادەنێیت؟"
"چونکە کۆتا جار بە نازانم وەڵامتدامەوە ئینجا پرسیارت کرد، نازانم بۆخۆی وشەیەکە و وەڵامێکی تەواوەتییە ئەمەش واتای ئەوەیە تۆ دۆڕایت و من بردمەوە" بە پێکنینەوە گوتی.
"ئەگەر دۆڕانی یارییەک ئەو هەموو پێکەنینە دەخاتە سەر لێوەکانت ئەوا ئامادەم دە یاری دیکە بدۆڕێنم بەرامبەرت" پێیم گوت.
بەڵام ئەم قسەیەم وای لێ کرد هەست بە شەرم بکات و سەر ڕوومەتەکانی پەمەییی ببێت کە زۆر لێی جوان بوو.
لەسەر کورسییەکە هەستا و بەرەوە دەگای کۆشک بڕوات.
"ئۆلیڤیا بوەستە" بانگم کرد.
وەستا و ئاوەڕی دایەوە و منیش بەرەو ڕووی ڕۆیشتم.
کە گەیشتمە لای دەستەکانیم گرت و بە هێمنی سێری ناو چاوەکانیم دەکرد..
وەکو ئەوەی بڵێی چاوەکانی دەرمان دەردەکانن وە هەموو کێشە و گرفتەکانت لە بیر دەبەنەوە!
قاوەیی..ڕەنگی چاوەکانی قاوەیین!
نوێترین ڕەنگی دڵخوازم.

•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــدا•Where stories live. Discover now