7

581 115 132
                                    

جونگکووک سەیری ناوەکەی کرد
و برۆکانی گرژ کرد بە بینینی ناوەکە و پەیوەندییەکەی هەڵگرت....

جونگکووک:بەڵێیـــــهـــ. باوکە.
"وەڵامی دایەوە"

جیۆن:سڵاو کوڕەکەم چۆنی

جونگکووک:باشین سوپاس ئەی ئێوە چۆنن دایکم چۆنە
"سەیرێکی جیمینی کرد و جیمین هەڵسا قاپەکانی کۆکردەوە هی سەر مێزەکە"

جیۆن:هەموومان باشین...
کورەکەم بۆ ئەوە پەیوەندیم پێوە کردی
دەمەوێ بێنە ماڵەکەی ئێمە دایکت هەفتەیەک ئەڕواتە لای داپیرەت "دایکی جیۆن"
جا منیش خزمەتکارەکانم هەفتەیەک بۆ کردنە پشوو وە منیش نامەوێ بە تەنها لە ماڵەوە بم
بۆیە جل و بەرگتان بێنن بۆ هەفتەیەک باشە
کورەکەم

جونگکووک:بەڵام بۆچی تۆش ناچیت لەگەڵ دایکم!!!
جونگکووک حەز ناکات بچێ

جیۆن:نەخێر ناتوانم لەبەر کاروباری کۆمپانیا
دەی کورەکەم هەر ئێستا وەرن
بالانسم تەواو ئەبێ  چاوەڕێتانم خواتان لەگەڵ
"پەیوەندییەکەی داخستەوە"

جونگکووک هیچ حەز ناکات بچێ چونکە دڵنیایە ناتوانێ بە تەنها بخەوێ
لەبەر باوکی

جونگکووک هەڵساوە لەسەر مێزەکە...
وە بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت تاکو بلێتە جیمین خۆی ئامادە بکات

کاتێ ڕۆشتە چێشتخانەکە جیمین قاپی ئەشۆرد....

جونگکووک:ئێ ئەوا....
"جیمین سەیری کرد"

جونگکووک:ئێ باوکم وتی بۆ هەفتەیەک وەرنە ماڵی ئێمە چونکە دایکم دەڕواتە گوند لای داپیرەم کە تەواو بووی لە کارەکانت خۆت ئامادە بکە ئەڕۆین
"بە ئاسایی وتی جیمین سەری بە بەلێ جوڵاند و دەستی کردەوە بە قاپ شۆردن"

Time skip....

جیکووک لە ڕێگان بۆ ئەوەی بڕۆنە ماڵی جیۆن

هەردووکیان بێدەنگن
و هیچ قسەیەک ناکەن

دوای ماوەیەک گەیشتنە بەردەم ماڵی جیۆن
جیکووک لە نێو سەیارەکە هاتنە خوارەوە

جونگکووک:من جانتاکان ئەهێنم تۆ بڕۆ ژوورەوە
"بە ئاسایی وتی و جانتاکانی دەرهێنا

جیمین رۆشت لە دەرگای دا
دوای ماوەیەک جیۆن دەگاکەی کردەوە

وە زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد بەوەی جیمینی بینی

جیۆن:ئۆیی کورە جوانەکەم بیرم کردبووی
"بە زەردەخەنەوە وتی و جیمین زەردەخەنەیەکی کەمی کرد"

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now