21

498 114 181
                                    


Jikook
.......................

morning
9:44
a.m

ئاسمانێکی شینی کاڵ و پەڵە هەوری سپی هەبوو

کزە بایەکی فێنک لە پەنجەرەکەوە ئەهاتە ژوورەوە

درەخت و گوڵەکان ئیتر کاتی هاتنیان هات

ئیتر کاتی ئەوە هات گۆی زەوی بە بەرگێکی سەوز دابپۆشرێت

ئیتر سروشت نوێ ببێتەوە

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهارە

تیشکی خۆر بەدەرەوەیە
لە پەنجەرەوە بایەکی فێنک ئەیدا لە قژی دوو هاوسەرەکە

ئەمڕۆ بەیانییەکی جیاوازە
جیاواز لە هەر هەموو بەیانییەکانی تر
ئەمڕۆیە

دوو هاوسەرە خنجیلانەکە لە یەکتر ئاڵاون
چاو هەنگوینییەکە نوقمی باوەشی هاوسەرە ماسولکەدارەکەی بوە

لە خەوێکی قوڵدان و لە دوونیای خەیاڵ دان

جوانترین و ئاسودەترین ڕۆژیان بوو لە ژیانیان

بایە فێنکەکە لە پەنجەرەی ژوورەکەوە ئەهات و لە قژی چاو ڕەشەکەیی ئەدا

کە بەڕاستی زۆر دڵبەر و حەجیب بوو
بؾ هۆ ئەکەویتە خەیاڵ بە سەیرکردنی

چاو هەنگوینییەکە کەمێک جوڵەیی
کرد و چاوەکانی ئەجوڵاند

لە کۆتایدا بە ئاگا هات و هەڵسا لە خەون
بەڵام بەداخەوە نەیتوانی زیاتر بجوڵێ چونکە قۆڵێکی ماسولکەدار ئەوی لە خۆیا ئاڵاندبوو

ئەمە خێراکردنی دڵی زیاتر و زیاتر ئەکرد

چاوە ڕەنگ کاڵەکانی لەسەر چاوڕەشەکە جێگیر کرد

بۆ چرکەیەک هەموو شتی بیرچووبۆیەوە کە خەریکە چییە و نێوانیان چۆنە !!

تاکە شت ئێستا بیەوێ
بە گوێکردنی داوایەکانی دڵی بوو

بێ هۆ خەیاڵی بە چاوڕەشەکەدا ئەڕۆشت

خەیاڵێکی قوڵ دایگرتبوو

لە ڕووخسارە بێغەوش و پێستە سپیەکەی چاوڗەشەکەی ئەڕوانی

دەستی ڕاستی بەرز کردەوە
بە هێواشی تەنها دەیەوێ بۆ جارێک
دەست لە گۆناکانی بدات

تەنها دەیەوێت جۆری پێستی بزانێ
تەنها دەیەوێ دەستیان بەرکەوێ
تەنها دەیەوێ فرمانی دڵی جێبەجێ بکات

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now