27

465 111 100
                                    


jikook

لە تەنهایمدا دڵ بیرت ئەکات
~;~;~;~;~;~;

pov jimin

دڵخۆشبە جیمین دڵخۆشبە

ئەمەم ئەویست
بەدەستم هێنا
بەڵام دڵمخۆشنییە

هەست ئەکەم شتێکی بەنرخم لەدەست ئەچێ!
هەست ئەکەم پارچەیەک لە دڵم لێئەبێتەوە

دڵۆپێک لە فرمێسکم لێ ئەڕژێ
خۆشەویستی لەدەست ئەدەم

پارچەیەک لە خۆشبەختی ون ئەکەم
بەڵام ئەبێ لەگەڵی ڕابێم

بە دەنگی دەرگا لەم گەردەلوولە بە ئاگا هاتم

"وەرە"
بە کەمێک دەنگی بەرزەوە وتی

میلیا:بەڕێز جیمین ئاهەنگەکە دەستی پێکرد وەک شایەتحاڵێک بۆ واژووی هاوسەرگیرییەکەی خاتوو لێرا و بەرێز جونگکووک ئەبێت ئامادە بیت وەرە خوارەوە چاوەڕوانی تۆن
"بە ڕێکی وەستابوو قسەکانی ئەکرد"

من وەک شایەتحاڵم بۆ ئەو

بە دەستەکانم واژووی جیابوونەوەم کرد
و ئێستاش بە دەستەکانم واژووی هاوسەرگیرییەکەی بۆ ئەکەم
وەک شایەتحاڵ

باجەکەی سەختــــە!

بە نەفرەت بم ئەمەوێ بمرم نەوەک خۆم وەک پەشیمابوویەک ببینم !

بۆچی دڵم ئازاری هەیە بۆچی ئەم ڗووداوە دڵخۆشانە ئازارم ئەدەن؟

بۆچی لەدەستم دەچێت؟

"خــ..خاتوو میلیا ئەتوانی بێیت ئەم بۆینباخەم بۆ ببەستیت من نایزانم بەراستی بێزارکەرە!!!"

بە د3نگێکی کز وتم نامەوێ هەست بە هاوارەکەی ناخم بکات

نامەوێ هەست بە ئازاری دڵم بکات

ئەو بە هەنگاوە بچووکانی نزیکم بوویەوە

میلیا:بێگومان
"بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی لەملم ئاڵاند"

سەیری ڕووخساریم کرد

چ پێویست ئەکات تۆیێکی نازدار و ناسک ببیتە خزمەتکار
لە کاتێکدا شایەنی ژیانێکی وەک شاژنەکانی !!!

خاتوو میلیا دوای کەمێک تەواو بوو لە بەستنی بۆیبانخەکە بەڵام کەمێک بۆ ملم توند بوو

"خاتوو میلیا ئەتوانی کەمێ شلی بکەیتەوە زۆر توندە...!"

هەڵەنەبم شەرمی کرد
دەی من قسەیەکی خراپم نەکرد
مەبەستم بۆینباخەکە بوو

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now