45

282 59 4
                                    

Friday

جونگکووک ماوەی سؽ ڕۆژە نەهاتۆتەوە ماڵەوە
بەهۆی قسە ناشرین و رەقەکانی باوکی کە بەراستی زۆر زۆر زۆر لە ناکاو بوو بۆ دڵی جونگکووک

هۆکارەکەی نەزانراوە
هۆکارەکەی زۆریش نەزانراوە

جونگکووک سێ رۆژە خواردنەکانی دەرەوە ئەخوات لە باڕ  ئەمایەوە
صەوانی لەوێ بەسەر ئەبرد
نەفرەتیانە بیری جیمین ئەکات

بەڵام ئەو قسەیەی باوکی وای کرد هیوای مردن بخوازێ

*تۆ کوڕێکی نەخۆشیت ناکرێت هەموو شتێک بە دڵ و قسەی تۆ بێت تۆ ڕابردوویەکی نەفرەتیت لەگەڵ جیمین دا هەیە من ئەم پەیوەندییە قبوڵ ناکەم*

هەر ئەو قسەیە بوو دڵی جونگکووکی لە لێدان کەواند هەر ئەو قسەیە بوو فرمێسکەکانی جیمینی هێنا خوارەوە

جونگکووک هەموو پرسیارێکی لە مێشکدا درووست بوویە کە بۆچی نابێت لەگەڵ تاکە ئەشقەکەی بێت بۆچی نابێت لەگەڵ ئەو کەسە بێت کە هۆکاری دڵخۆشی و بەختەوەرییەتی

ئاخر ئەو نازانێت چەندە پەیوەستە پێی
نازانێت چەندە تامەزرۆی ئەوە

ئەو تاکە ئەشقییەتی ئەکرێ ئەشقی یەکەم لەبیر بکەیت
چاوەکانی ئۆقیانوسێکن کە مرۆڤ ئەباتە دوونیای خەیاڵەوە

تەنها ئەو چاوانە وادەکەن لەرز بە گیان و جەستە دابێن هەر ئەو چاوانەی بوو ئەویان کوشت
ئێستاێ لێی دوورە

ئێستا جونگکووک لەلای هاوڕێکەیەتی ئەو هاورێیەی هەمیشە لەلای بووە

هۆسیۆک:جونگکووک بڕۆ بۆ ئەم ئاهەنگە.!!!
"بۆ هەزارەهەمین جار بە جونگکووکی وتەوە و جونگکووک کەلەرەقی داویەتی لەسەری و ناچێ "

ئاهەنگێک رێکخراوە لە ماڵی جیۆن کە ئاهەنگێکی زۆر زۆر گەورە و تایبەتە تەنانەت جونگکووک نازانێ بەبۆنەی چییەوەشە

جونگکووک:ناچم هیۆنگ ناچم ئەڵؽ تێناگەیت!!!!
"بە تورەیی وتی و هەڵساییەوە هۆسیۆک خێرا دەستی گرت"

هۆسیۆک:خۆ بەقسەی تۆ نییە دوام کەوە
"بە تورەیی وتی و دەستی جونگکووکی گرت و بەدوای خۆی سواری ئۆتۆمبێلەکەی جونگکووک بوون"

هۆسیۆک سەرەتا رۆشتە سەرتاشخانە و قژی جونگکووکی چاک کردوو شانە کرد

دواتر رۆشتنە مۆڵێک و جلێکی رەشی فەرمی لەگەڵ قەمیس و بۆینباخێکی بۆکری و کردییە بەری

دواجار رۆشتنە دەرەوە لە مۆڵەکە

جونگکووک:تۆ چ نەفرەتییەک ئەکەیت هیۆنگ ناکرێ ئاوا بمبەیت من نایەم!!!!
"بە تورەیی وتی و وەستا"

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now