37

491 101 111
                                    

👆🏻

~جیــــکـــووك~
....after 3 years....
.....دوای 3 ساڵ.....
......................................................

pov jm ....

خەریکی ئامادە کردنی کەل و پەلەکان بووم
چونکە ئێمە ئەڕۆین...

ئایا ئەوە سەیرە بە لاتانەوە من بەتەنها ناڕۆم
بێگومان هاوسەر و کوڕەکەشم دێن لەگەڵما وە مامە جیۆن و خاتوو جیۆنیش دێن
.ئێمە ئەمرۆ ئەڕۆین بۆ سەیران

سەرەتای وەرزی بەهارە بەڕاستی وەرزێکی خۆش و جیاوازە بەلامەوە...

من هەمیشە دڵخۆشم وە تەنانەت شۆکیشم بەوەی کە ئایا ئەوە منم
خۆشبەختم
...من ژیانم بۆ گەڕاییەوە....
من و ئەو دووبارە بە یەک گەیشتینەوە
من بەڵێنی ئەوەم دا هەرگیز بە جێی نەهێڵم.ئەو ئێستا هەموو شتێکی منە

ئەزانن من ئێستا ئەوم زۆر خۆشەوێ بە هەموو دونیادا نایگۆڕمەوە
من سەرەتا گەوج بووم لە خۆشەویستی ئەو نەگەشتم ئازارم بە خۆم گەیاند ئەوم ئازاردا بەوەی ڕقم لێی بوو بەڵام
من بۆم دەرکەوت کات دەتوانێ شتەکان چارەسەر بکات

من کە سەرەتا هاتمە نێو ژیانی ئەوە لە پلانەکەم نەبوو کە ئەوم خۆشبوێی...

بەڵام دڵم ئەمەی قبوڵ نەکرد دووری ئەوی قبوڵ نەکرد....
من دڵم ئاشقی ئەو بوو

باجی کارەکانم دا بە قورسی
کەمتر لە 4 ساڵ لە دووری ئەو ژیانم

ئێمە لە یەک ماڵ ئەژیاین
تەنانەت کە جیاش بووینەوە هەر لە یەک ماڵ ئەژییاین بەڵام دڵمان نزیک نەبوو
ساردییەک لە نێوانمان میوان بوو
بە هیچ شتێک لا نەئەچوو

ئەمیش هۆکارەکەی جونگکووک بووو
ئەزانم هەقی خۆی بوو گەر منیشی نەویستباا ئەو ئاشقی من بوو بەڵام من هەستم پێی نەکرد
من وام ئەزانی تەنها بۆ بەتاڵ کردنەوەی حەزەکانی یاخود تەنها وەک گەمژەیەک بە بەرچاوم ئەهاتە پێش

بەڵام وانەبوو من بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵە لە ئەوم بیر ئەکردەوە

ئەو باش بوو زۆریش باش بوو بۆ من بەڵام غروورە نەفرەتییەکەم رێگایی نە ئەدا باشییەکەی ببینم

زۆرم ڕق لێی بوو زۆر  زیاتر لە وشەی زۆر
بەڵام ئەوە بۆمن سەرسور هێنەر بوو کە بیر ئەکەمەوە ئێیستا ئەوەندەم خۆشەوێ گاڵتە بە خودی خۆمەکەم
لەبەر ئەوەی ساڵانێک خراپ ڕقم لێی بوو
چی وای کرد ئاشقی بم و خۆشم بوێ؟

نازانم ....تەنها ئەوە ئەزانم لە نزیکی ئەو ڕۆژ بە ڕۆژ هەستەکانم سەیر بوون
هەستم بە شتانێک ئەکرد لە ناخ و دڵم کە نەم ئەتوانی تێبگەم

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now