8

552 116 10
                                    

بەیانییەکی زوو

جونگکووک خەبەری بوویەوە
لەسەر سۆفاکە دانیشت سەیری جیمینی کرد

هەڵساوە لەسە سۆفاکە بۆساتێک بە گوێی دڵی کرد
هەنگاوێک نزیکی جیمین بوویەوە

هەناسەگەرمەکانی جیمین تێکەڵ ببون لەگەڵ ژوورەکەدا
وە دەستە بچوکەکانی لە بن گوێی داناوە

ئەو هەنگاوێکی تر نزیکی بوویەوە

جیمین کوڵمەکانی سور سور ببون و رووخساری
ئارەقێکی زۆری کردبوو
ئەو خۆی خڕ کرسبوویەوە لە سەرما
وە ئەلەرزی

ئەو دوو هەنگاو سێ هەنگاو زیاتر نزیکی کەوتەوە

جیمین قژەکانی پەرش و بڵاوببون و چاوەکانی وەک گۆمێکی خوێنیان لێهاتبوو بەهۆی گریانی دوێنێ شەو
لێوەکانی مۆر ببون و ئەلەرزین لەسەرما

جونگکووک زیاتر نزیکی کەوتەوە و گەیشت بە خاڵی کۆتای
لەسەر بێدەکە بە هێواشییەکی زۆر زۆر دانیشت تاکو جیمین هەست نەکات

جونگکووک تێبینی کرد جیمین ئەلەرزێ
بە هێواشی دەستی لەسەر نێوچەوانی دانا گشتی
تەڕ بو ووە گەرم بوو

جونگکووک:نەفرەت ئەو تای گرتووە و نەخۆشە!
"بە هێواشی وتی"

دواتر بە هێواشی هەڵساوە و رۆشتە خوارەوە

دوای کەمێک بە پارچە پەڕۆکێک  و قاپێک لە ئاودا هاتە ژوورەوە
و لە نزیکی جیمین دانیشت لە پەڕۆکەکەی تەڕ کرد و خستە نێو چاوانی جیمین وە جیمین کاتێک هەستی بە بوونی پەرۆکە تەڕەکو کرد ڕاچڵەکی بەڵام بێ ئەوەی چاوەکانی بکاتەوە

جونگکووک خێرا چەرچەفەکەی پێدادا و سەرینەکەی ژێری چاک کرد

جیمین زیاتر ئەلەرزی

جونگکووک:جــ..جیمین!!
"بە هێواشی ناوی هێنا جیمین هۆشی لە ئەو نەبوو"

جیمین:تــ.تایهیۆنگ تکایە وامەکە
ئەوەم لەگەڵ مەکە ..تایهیۆنگ
"بە دەم خەوەوە قسەی ئەکرد ناوی تای ئەهێنا
ئەمە جونگکووکی نیگەران کرد"

جیمین:تکایە خۆشم دەوێی تەنها ئەوە لەگەڵ من جونگکووک مەکە ئەو
تکایە بەجێم مەهێڵە خۆشم ئەوێی
"بە دەم خەوە قسەی ەکرد ئەو تای گرتووە کاریگەرییەکەی هی. تایەکەیە"

من نازانم چۆن وەسفی هەستی جونگکووک بکەم
لە ئێستادا!!!

ئەمە چ هەستێکە کە کاتێ هاوسەرەکوت ناوی کەسێکی تر بهێنێ!
ئەمە چ هەستێکە لەبەرامبەرت بە کەسێکی تر بلێ خۆشم دەوێی!

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now