18

674 128 44
                                    

Pov jungkook:

تکایە دەستەکانت دەربهێنە...

تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە
لە کاتێکدا من قەبوڵ ناکایت منیش مەهێنە ئەو رێگایە سەختە
با تاقیان نەکەمەوە

من....من خەریکە دڵم لە نزیکت خێرا لێدەدات
خەریکە لە نزیکت ئاسودە دەبم

خەریکە  شتانێک لەمندا دەگۆڕێ
تۆ نازانیت وە هەستی پێ ناکەیت

بۆچی پێشوتر گەر بڕۆشتبامایە ناوەندی زەریا ئەوا نقوم نە ئەبووم نە ئەخنکام

ب.بەڵام ئێستا ....

ئێستا خەریکە لە لێواری ئاوی دەریاکەوە ئەخنکێم و ئەمرم

ئەمە چییە خوایە گیان.....

من خەریکە بە سەیرکردن بە چاوەکانت
ئەشڵەژێم ئەخنکێم

لەخۆمی ئەپرسم کە ئایا بۆچی وام لێبەسەر دێ؟

خۆ تەنها گلێنەی چاوێکە کە دروستکراوی خودایە ...!!

بەڵام ....

بەڵام ئێستا جیاوازە

من ئێیستا جیاوازم خەریکە جیاواز ئەبین جیمین

من تەواو دەمەوێ هەستی خۆمت بۆ دەرببڕم هەرچەندە لەم بارەیەوە دڵنیاش نیم کە ئایا هەوە یاخود نا
هەنێ جار وا بیردەکەمەوە کە تەنها

تێوەگلانێکە و هیچی تر بەڵلام گەر تێوەبگلێی رزگاربوون شتێکی ئاسان نابێ وانییە جیمینا..!!!

بەهەرحاڵ

ئیتر هەوڵدەدەم باشتر ئاگادارت بم ...
ئیتر هەوڵ دەدەم متمانەت بە دەستبهێنم ...

دەمەوێ بە فەرمی ببیت بە هی من نەک لەسەر کاغەز هی من بیت لە کاتێکدا لە ناوچوونی کاغەزەکە زۆر ئاسانە وە جۆرەها رێگا هەیە کاغەز لەناو بچێ

وەک:

سوتاندی
دڕاندنی
ئیهماڵ کردنی
فرێدانی ..
زۆر گوشینی کاغەزی قەدی تێکدەچێ....!
هتد......

هاهـــــ

من چی دەڵێم....

..
.
.

سەرم بڵند کرد و ئەوم بینی ئیتر تەزوو بە گیان و ڕوحما هات

ئەمە چییە خوایە گیان!!!

ئەو چاوەکانی...چاوە هەنگوینییەکانی
شێتم ئەکەم

من ...من چۆن بەم خێراییە وام لێهات..
من تەنانەت بە پێی پێویست لێ نزیک نەبوومەوە دەستیم نەگرتووە
لە باوەشم نەکردووە

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now